بوومەلەرزەی مەریوان زیانی ماڵی و برینداربوونی ٤ هاووڵاتیی لێ کەوتەوە

11:15 - 18 خاکەلێوه 2721

شەوی ڕابردوو کاتژمیر ١٩:٤٢ بە کاتی کوردستانی ڕۆژهەڵات، بەهۆی بوومەلەرزەیەکی ٥.٣ ڕیشتەری، چوار هاووڵاتیی خەڵکی مەریوان بریندار بوون.

ئەو بوومەلەرزەیە، لە سنووری نێوان ئێران و عێراقدا، لە ٢٥ کیلۆمیتریی شاری مەریوان و لە قوڵایی ١٠ کیلۆمیتریی زەوی ڕووی دابوو کە لەو ڕووداوەدا چوار هاووڵاتیی خەڵکی مەریوان لە کاتی ڕاکردن و چوونەدەرەوە لە ماڵەوە بریندار بوون.

بەرێوەبەری گشتیی قەیرانەکانی پارێزگای سنە ڕایگەیاند: "لەو بوومەلەرزەیەدا چەندین خانووبەرەی هاووڵاتییان لە گوندەکانی بەخشی "خاو" و "میرئاوا"ی شاری مەریوان زیانیان بەرکەوتووە.

هەتا ئێستا بەرپرسانی حکوومەتی، ڕێژەی زیانلێکەوتنی خانووبەرەی هاووڵاتییانیان ڕانگەیاندووە.