بوومەلەرزەی باشووری ئێران ٤٠ کوژراوی لێکەوتەوە + وێنـــە

20:28 - 27 خاکەلێوه 2713
ئاژانسی کوردپا: لە ئەنجامی بوومەلەرزەیەک بە گوژمی ٧.٥ پلە بە پێوەری ریشتێر شاری سراوان و خاشی لە ئوستانی سیستان و بەلوچستان، ٤٠ کەس بوونە قوربانی.

بەپێی هەواڵی دامەزراوەی ژئۆفیزیکی زانکۆی تاران، بوومەلەرزەیەک بە گوژمی ٧.٥ پلە بە پێوەری ریشتێر، باشووری ئێرانی هەژاندووە و بەپێی دوایین ئامارەکان هەتا ئێستا لانیکەم ٤٠ هاووڵاتیی گیانیان لەدەست داوە و دەیان هاووڵاتیی دیکەش بریندار بوون.

هاوکات کەناڵی ئەلعەڕەبییە بڵاوی کردەوە کە ئەو بوومەلەرزەیە لە زۆربەی وڵاتانی کەنداویش وەک: کوەیت، بەحرەین، ناوچەکانی رۆژهەڵاتی عەرەبستان، هەستی پێکراوە.

بەپێی راپۆرتە سەرەتاییەکان ئەو بوومەلەرزەیە لە چەند ناوچەیەکی وڵاتی هێند و پاکستانیش هەستی پێکراوە.

دامەزراوەی ژێۆفیزیکی زانکۆی تاران پلەی ئەو بوومەلەرزەیەی ٧.٥ پلە بە پێوەری ریشتێر راگەیاندووە کە کاتژمێر ٢.١٥ خولەک و ١٧ چرکە بە کاتی ئێران و بە قوڵیی ١٨ میتر لە ژێر زەوی هاتۆتە ئاراوە.

هەروەها ٦ رۆژ پێش ئێستا لە ئەنجامی بوومەلەرزەیەکدا لە ئوستانی بووشێهر ٣٩ هاووڵاتی گیانیان لەدەست دا و ٩٠٠ کەسیش بریندار بوون.
\"12052.jpg\"

\"12051.jpg\"

\"12050.jpg\"

\"12054.jpg\"

\"12053.jpg\"