به‌پێی گه‌ڵاڵه‌یه‌كی خامنه‌یی ٣٠٥ ناوچه‌ی كه‌ونارا له به‌ره‌به‌ری خاپور كردندان
22:01 - 12 خەزەڵوەر 2715
ئاژانسی كوردپا: جێبه‌جێكردنی گه‌ڵاڵه‌یه‌كی ڕێبه‌ری حکوومەتی ئیسلامیی ئێران له‌مه‌ڕ ژیاندنه‌وه‌ی زه‌وییه‌كانی خوزستان، مه‌ترسی له‌نێوچونی بۆ ٣٠٥ ناوچه‌ی كه‌ونارای ئه‌م پارێزگایه دروست كردووه.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بەئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، دوابه‌دوای سه‌فه‌ری عه‌لی خامنه‌یی، ڕێبه‌ری حكوومه‌تی ئیسلامیی ئێران له ساڵی ١٣٧٥ی هه‌تاوی بۆ خوزستان، بڕیاری جێبه‌جێكردنی گه‌ڵاڵه‌یه‌ك له‌مه‌ڕ ژیاندنه‌وه‌ی زه‌وییه‌كانی ئه‌م پارێزگایه ده‌ركرد كه به‌هۆیه‌وه ٣٠٥ شوێنی كه‌ونارا خاپور ده‌بێت كه تا ئێستا به‌شێك له‌م ناوچانه له‌نێو چوون.
له‌م گه‌ڵاڵه‌دا بڕیار دراوه كه ٥٥٠ هه‌زار هێكتار زه‌وی جوتیاری ببوژێندرێته‌وه.
جێبه‌جێكردنی ئه‌م گه‌ڵاڵه له ئه‌ستۆی دامه‌زراوه‌ی \"جهاد نصر\"ه كه خۆی وه‌ك \"دامه‌زراوه‌یه‌كی ناحكوومی\" هه‌ڵگری \"ڕۆحیهیهكی جیهادی\" ده‌ناسێنێت، به‌ڵام ڕابردووه‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ \"جهاد سازندگی\" له سه‌رده‌می شه‌ڕی ٨ ساڵه‌دا.
له ڕه‌وتی كاروباری ئه‌م گه‌ڵاڵه‌یه‌دا پارێزگاریی خوزستان، وه‌زاره‌تی وزه، جه‌هادی كەشاوهرزی، وه‌زاره‌تی ئابووری و دارایی، هاوكار و یارمه‌تیده‌ری دامه‌زراوه‌ی جهاد نصرن.
جێبه‌جێكردنی ئه‌م گه‌ڵاڵه له ساڵی ٧٥دا په‌سند كرا، ساڵی ١٣٧٦ ده‌ستی پێكرد و ساڵی ١٣٨٩ له سه‌رده‌می ده‌وڵه‌تی ئهحمهدینژاد خێراییه‌كی زیاتری به‌خۆوه گرت.
ئه‌و ناوچانه‌ی كه ئه‌م گه‌ڵاڵه‌ی تێدا جێبه‌جێ ده‌كرێت پڕاوپڕن له ئاسه‌واری مێژوویی و ئه‌مه‌ش له‌حاڵێكدایه كه \"جهاد نصر\" خۆی له وه‌رگرتنی زانیاری له ده‌زگای میراتی كه‌له‌پووری بواردووه. ئه‌م خاپوركردنانه به ئاگاییه‌وه ده‌كرێت.
خاپوركردنی ئاسه‌واره مێژووییه‌كان و سه‌رنجنه‌دانی به‌رپرسان و دامه‌زراوه حكوومهتییه پێوه‌ندیداره‌كان بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌یكه به‌شێك له ئاسه‌واره مێژووییه‌كانی ئێران له پێڕستی جیهانی ئاسه‌واره كهوناراكان بهێنرێنه ده‌رێ و خودی به‌رپرسانی ئێران هه‌وڵ بۆ ڕوخاندن و تاڵان كردنی ئاسه‌واره كهوناراكانی وڵات ده‌ده‌ن.
به‌پێی زانیارییه‌كان ئێران خاوه‌نی ١ میلیۆن و ٢٠٠ هه‌زار ئاسه‌وار و ناوچه‌ی مێژووییه. ئه‌گه‌ر ئه‌م ڕێژه به‌سه‌ر پانتایی ١ میلیۆن و ٦٤٨ هه‌زار كیلۆمێتری چوارگۆشه‌ی ئێران‌دا دابه‌ش بكه‌ین، به‌شێوه‌ی نێونجی له هه‌ر یەک لەسەر چوار كیلۆمێتری چوار گۆشه یه‌ك ئاسه‌واری مێژووییمان هه‌یه.
پسپۆڕانی ئه‌م بواره پێیان وایه ده‌ستێوه‌ردان له سنوری ئاسه‌واره مێژووییه‌كان ده‌بێته هۆی پچڕانی پێوه‌ندی زه‌ینی و تێگه‌یشتنی خه‌ڵك له‌گه‌ڵ شوناسی فه‌رهه‌نگی و له‌نێوبردنی بیره‌وه‌ری هاوبه‌شی به‌كۆمه‌ڵ و مێژوویی كه ده‌ره‌نجامه‌كانی قه‌ره‌بوو ناكرێنه‌وه.
سیاسه‌تی كۆماری ئیسلامی و به‌رپرسه پێوه‌ندیداره‌كان له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ تێكدانی ئاسه‌واره مێژوویییه‌كان به‌شێوازی جۆربه‌جۆر بوونی هه‌بووه و یارمه‌تیده‌ری ڕه‌وتی تێكدانی ئاسه‌واره مێژویی و سروشتی و فه‌رهه‌نگییه‌كان بووه.