بنەماڵەی کوژراوێک لە ورمێ، بکوژی رۆڵەکەی خۆیان لە پەتی سێدارە رزگار کرد
19:46 - 6 رێبەندان 2714
ئاژانسی کوردپا: لە زیندانی ورمێ زیندانییەک، کە بە تۆمەتی \"قتل (کوشتنی ئەنقەست)\" حوکمی لەسێدارەدرانی بۆ برابوویەوە، لەلایەن بنەماڵەی کوژراوەکەوە، بەخشرا.
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، حوکمی لەسێدارەدانی زیندانییەک لە زیندانی ورمێ، کە کەسیکی بەناوی \"س. ت\" کوشتبوو، لەلایەن بنەماڵەی کوژراوەکەوە بەخشرا و حوکمی سێدارەکەی هەڵوەشیندرایەوە.
بنەماڵەی کوژراوەکە، حەفتەی رابردوو بە مەبەستی لەسێدارەدانی بکوژەکە چووبوونە نێو زیندانی ورمێ و سەرئەنجام بکوژەکیان بەخشی.
ئەو تۆمەتبارە، ماوەی ٥ ساڵ بوو کە لە زیندانی ورمێ لە دەستبەسەریدا بوو، کە سەرئەنجام بەهۆی لێبوردەیی بنەماڵەی کوژراوەکەوە، لە مەرگ رزگاری بوو.
هەروەها کۆتاییەکانی مانگی خەزەڵوەریش بنەماڵەیەکی ئیلامی، بکوژی رۆڵەکەی خۆیان لەبەردەم پەتی سیدارەدا بەخشی.
زۆرترین حوکمی لەسێدارەدان لە وڵاتی ئێران لەژێر ناو و ناتۆرەی \"قاچاخی ماددە هۆشبەرەکان\"دا بەڕێوە دەچن، بەڵام لە حوکمی \"قصاص(تۆڵە)\"دا و بەپێی یاسای حکوومەتی ئیسلامی بنەماڵەی کوژراوەکە بڕیار لەسەر چارەنووسی بکوژەکە ئەدەن.
ئێران یەکێک لەو وڵاتانەیە، کە زۆرترین ژمارەی لەسێدارەدانی تێدا بەرێوە دەچێت و ئەمەش نیگەرانی و ناڕەزایەتیی کۆمەڵگەی نێونەتەوەیی بەدوای خۆیدا هێناوە.
وێنە: ئارشیو