بنەماڵەی دوو چالاكی سیاسیی كورد لەژێر گوشاری ئیدارهی ئیتلاعات دان
18:41 - 7 رەشەمه 2711
كوردپا: ئەندامانی بنەماڵەی دوو هاووڵاتیی كوردی خەڵكی ماكۆ كە لەژێر زەخت و گوشارە ئەمنەیتییەكانی حكوومەتی ئیسلامیی ئێران بە ناچاری ئێرانیان بەجێهشتووە، لەلایەن ناوەندە ئەمنیەتییەكانەوە لەژێر زەخت و گوشار دان.
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، فارۆق هیمەتی جنیكانلوو و ئیبراهیم عەبدی ماوەیەك لەمەوپێش بە وتەی نزیكانیان بەهۆی هەڕەشەی ئەمنیەتی لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتەوە، ئێرانیان بەجێهێشتووە و پەنایان بردۆتە بەر یەكێك لە وڵاتانی ئورووپایی.
هەواڵنێری كوردپا لە شاری خۆی لە درێژەی راپۆرتەكەیدا ئاشكرای كردووە، ئەم دوو چالاكە سیاسیە رێكەوتی 21ی پووشپەڕی ئەمساڵ بە تاوانی هاوكاری لەگەڵ یەكێك لە حیزبە كوردییەكانی ئۆپۆزیسیۆنی حكوومەتی ئیسلامیی ئێران دەستبەسەر و پاش یەك حەفتە راگرتنیان لە ژووری تاكەكەسی، هەركام بە دانانی 50 میلیۆن وەسیقە بە شێوەی كاتی لە زیندان ئازاد كرابوون.