برینەوەی لاق و نەشتەرگەریی چاو بۆ دوو قوتابیی رووداوی تەقینەوەكەی مێهران
15:49 - 12 رەشەمه 2714
ئاژانسی كوردپا: بە هۆی نەبوونی پزیشكی پسپۆڕ و كەمی كەرەسەی دەرمانیی، قوربانیان و بریندارانی تەقینەوەی گوللە خومپارە لە سنووری ئوستانی ئیلام رەوانەی نەخۆشخانەكانی ئیلام كران.
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، لەحاڵی حازردا سێكەس لە قوتابیانی قوتابخانەی ئەمیرئاباد كە ئێوارەی رۆژی یەكشەممە بە هۆی تەقینەوەی گوللە خۆمپارە لە سنووری مێهران بریندار ببو لە بەشی \"\" نەخۆشخانە تاڵەقانی ئەهوزا لە ژێر چاودێری دایە.
بەوتەی وتەبێژی فریاكەوتنی ئێران، دۆخی تەندروستی ئەو سێقوتابییە جێگیرە.
موجتەبا خالیدی باسی لە خرابی باری تەندروستی یەكێك لە قوتابییەكان كردووە و وتوویەتی: ئەگەری ئەوە هەیە لاقی ئەمیر حوسێن پەیكانی تەمەن ١١ لە نەخۆشخانی گوڵستانی ئەهواز لە ئارادایە.
محەممەد باباخانی، ئەمیر محەممەد پەیكانی، مێهدی باباخانی، هادی مەلەكیان و ئەمیر حوسێن پەیكانی ناوی ئەو قوتابیانەن كە لەرووداوی تەقینەوەی كەرەسە جەنگی لەناوچەی \"كنجان چم\" بریندار بوون.
لە ئوستانی ئیلام یەك ملیۆن و ٧٠٠ هەزار هێكتار زەوی بە مێن چێنراوە و حكوومەتی ئیسلامیی ئێران هێشتا پەیوەست بە رێكەوتنامەی ئۆتاوا( قەدەغەكردن، راگرتن، دروستكردن و راگواستنی مینی دژە نەفەر) و هەروەها پەیمانامەی ئۆسلۆ( قەردەغەكردنی كەڵك وەرگرتن لە بۆمبە خووشەییەكان) نەبووە.
بەپێی رێككەوتنامەی ئۆتاوا لەسەر دەوڵەتەكان پێویستە دوای تێپەڕینی ١٠ ساڵ لە كۆتایی شەڕ سەرجەم زەمینە كشت و كاڵییەكان لە مین پاك بكەنەوە.
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، لەحاڵی حازردا سێكەس لە قوتابیانی قوتابخانەی ئەمیرئاباد كە ئێوارەی رۆژی یەكشەممە بە هۆی تەقینەوەی گوللە خۆمپارە لە سنووری مێهران بریندار ببو لە بەشی \"\" نەخۆشخانە تاڵەقانی ئەهوزا لە ژێر چاودێری دایە.
بەوتەی وتەبێژی فریاكەوتنی ئێران، دۆخی تەندروستی ئەو سێقوتابییە جێگیرە.
موجتەبا خالیدی باسی لە خرابی باری تەندروستی یەكێك لە قوتابییەكان كردووە و وتوویەتی: ئەگەری ئەوە هەیە لاقی ئەمیر حوسێن پەیكانی تەمەن ١١ لە نەخۆشخانی گوڵستانی ئەهواز لە ئارادایە.
ئەگەری برینەوەی لاقی یەکێک لە قوتابیانی ١١ ساڵەی ئیلامی
لەلایەكی دیكەوە قوتابییەكی دیكە بەناوی مێهدی باباخانی نەشتەرگەری چاوی بۆ كراوە كە دەوترێت پڕیشكی تەقینەوە چووبووە ناوی چاوییەوە.محەممەد باباخانی، ئەمیر محەممەد پەیكانی، مێهدی باباخانی، هادی مەلەكیان و ئەمیر حوسێن پەیكانی ناوی ئەو قوتابیانەن كە لەرووداوی تەقینەوەی كەرەسە جەنگی لەناوچەی \"كنجان چم\" بریندار بوون.