برینداربووەکەی تەقینەوەی مین لە شنۆ گیانی لەدەست دا

16:04 - 1 سەرماوەز 2720

ڕۆژی شەممە ١ی سەرماوەز، "عەزیز ڕوونما" تەمەن ٤٢ ساڵ خەڵکی گوندی "پۆلێ" سەر بە شاری شنۆ، کە بەهۆی تەقینەوەی مین بریندار ببوو، بەهۆی قورسی برینەکانییەوە، گیانی لەدەست دا.

جەنازەی ئەو هاووڵاتییە کوردە لە حاڵی گواستنەوە بۆ نەخۆشخانەی شاری شنۆیه.

ئەو هاووڵاتییە کوردە، لە ناوچەی "هەوارە ئێسک" لە خاڵی سنووریی ئێران و عێراق لە ئەنجامی تەقینەوەی مین بریندار ببوو.

ئەو هاووڵاتییە کوردە، لەو ڕووداوە، لاقێکی لەدەست دابوو.

ئەو هاووڵاتییە کوردە، لە حاڵی ڕەوانەکردنی مەڕ و ماڵات بۆ هەرێمی کوردستان بووە کە تووشی ئەو ڕووداوە، بووە.