برینداربوونی کۆڵبەرێکی کورد بە تەقەی هێزە نیزامییەکان لە ملەی "تەتە"ی هەورامان

10:35 - 21 بەفرانبار 2720

ڕۆژی هەینی ١٩ی بەفرانبار، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی "ئومید ساڵحی" کوڕی یەدوڵڵا خەڵکی گوندی "نگڵـ"ـی بەخشی کەڵاتەرزانی شاری سنە، بەهۆی تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی لە بەرزاییەکانی ملەی "تەتە" پێکرا.

هێزە نیزامییەکانی حكوومەتی ئەو کۆڵبەرە کوردەیان لەگەڵ ژمارەیەکی دیکە کۆڵبەرانی کورد، دابووە بەردەسرێژی گوللـە و لە ئاکامدا، بوو بەهۆی برینداربوونی ئەو کۆڵبەرە.

ئەو کۆڵبەرە پاش ئەو ڕووداوە، بۆ چارەسەریی پزیشکی ڕەوانەی نەخۆشخانەی "فەجر"ی مەریوان کرابوو.