برینداربوونی کۆڵبەرێک لە سنووری پیرانشار

11:34 - 23 پووشپەڕ 2721

ڕۆژی سێشەممە ٢٢ی پووشپەڕ، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی "سەید زاهیر تەزاحوم" کوڕی سەید حوسێن خەڵکی گوندی "نمنجێ" سەر بە پیرانشار بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی لە سنووری ئەو شارە بریندار کرا.

هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوو لە سنووری حاجی ئومەران، تەقەی ڕاستەوخویان لەو کۆڵبەرە کردووە. 

چۆکی ئەو کۆڵبەرە لەو ڕووداوەدا بریندار بووە و بۆ چارەسەریی پزیشکی ڕەوانەی ناوەندە دەرمانییەکانی پیرانشار کراوە.