برینداربوونی کۆڵبەرێک لە سنووری سەردەشت

10:50 - 20 رەزبەر 2720

ڕۆژی شەممە ١٩ی ڕەزبەر، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی "ڕەحمەت ئەمینی" خەڵکی گوندی "دارمەکۆنـ"ـی بەشی وەزنێی سەردەشت، بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت پێکرا.

ئەو کۆڵبەرە کوردە لەگەڵ ژمارەیەکی دیکە لە کۆڵبەرانی کورد بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوو لە سنووری سەردەشت لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە تەقەیان لێکراوە.

"ڕەحمەت ئەمینی" لە ئەنجامی تەقەی هێزە نیزامییەکان باسکی دەستی چەپی بەسەختی بریندار بووە و بۆ چارەسەریی پزیشکی ڕەوانەی ناوەندی دەرمانی کراوە.

لەو پەیوەندییەدا، ڕۆژی هەینی ١٨ی ڕەزبەر، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی "کەماڵ میرزایی" خەڵکی "سەلاسی باوەجانی"، بەهۆی تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتەوە لە سنووری نەوسوود پێکرا.