برینداربوونی کۆڵبەرێک بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت لە سنووری نەوسوود

10:50 - 29 گەلاوێژ 2720

ڕۆژی سێشەممە ٢٨ی گەلاوێژ، کۆڵبەرێکی لاو بە ناوی "سەعدی میرزایی" کوڕی "ڕەشید"، تەمەن ٢٤ ساڵ، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت لە سنووری نەوسوود پێکرا.

ئەو کۆڵبەرە کوردە خەڵکی گوندی "قالیچە"ی بەخشی ناوەندیی سەلاسی باوەجانییە و بەبێ  ئاگادارکردنەوەی پێشوو لەلایەن هێزە نیزامییەکانەوە تەقەی لێکراوە.

"سەعدی میرزایی" لەو ڕووداوەدا لاقی پێکراوە و بۆ چارەسەریی پزیشکی ڕەوانەی ناوەندی دەرمانی کراوە.