برینداربوونی کاسبکارێکی مەریوانی لە کرماشان

11:44 - 28 رەزبەر 2720

ڕۆژی پێنجشەممە ٢٤ی ڕەزبەر، کاسبکارێکی مەریوانی بە ناوی "ئیسماعیل نەورۆزی" تەمەن ٣٦ ساڵ دانیشتووی شارەکی "کانی‌دینار"ی ئەو شارە، بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی لە کرماشان بریندار بوو.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ‌هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی بە بیانووی پێبوونی شتومەکی قاچاخ، تەقەیان لە ماشینی ئەو کاسبکارە کوردە لە جۆری "پێژۆ" کردووە و ناوبراو بە سەختی لەو ڕووداوە، پێکراوە.

ئەو سەرچاوەیە هەروەها دەڵێت: ئەو کاسبکارە کوردە لە ئەنجامی تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی، چەند گوللـەی بەرکەوتووە و هەنووکە لە نەخۆشخانەی "تاڵقانیـ"ـی کرماشان لە ژێرچاوەدێری پزیشکی دایە.

دەوتڕێ ئەو کاسبکارە هەتا ئێستا سێ جار نەشتەرگەری بۆ کراوە.