برینداربوونی لاوێکی خەڵکی داڵاهۆی کرماشان لە شەری داعشدا

16:10 - 14 خاکەلێوه 2715
ئاژانسی کوردپا: لاویکی کوردی خەڵکی ناوچەی کرماشان، لە شەڕ لەگەڵ چەکدارانی داعشدا لە ناوچەی کەرکووک بە توندی بریندار بوو.

بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، لاوێکی کوردی خەڵکی داڵاهۆ لە ئوستانی کرماشان، لە تەقینەوەیەکدا کە بەهۆی دەستکاریی بۆمبی چێندراوی داعشەوە بووە، هەر دوو چاو و لاقێکی بریندار بووە.

پەرویز رۆستەم‌پوور کە پێشمەرگەی پارتی ئازادیی کوردستان بووە، نەشتەرگەری بۆ لاقە بریندارەکەی کراوەو چاویشی زیانی پێگەیشتووە کە بەگوتەی پزیشکان مەترسییەک لەسەر چاوی نەماوە.

\"25799.jpg\"
پەرویز رۆستەم‌پوور لە تەقینەوەیەکدا کە بەهۆی دەستکاریی بۆمبی چێندراوی داعشەوە بووە، هەر دوو چاو و لاقێکی بریندار بووە
بە گوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، لە رووداوی تەقینەوەی ئەو بۆمبە چێندراوەی داعشدا، کە رۆژی ٢شەممەی رابردوو هاتۆتە ئاراوە، چەند کەسێکی دیکەش بە سووکی بریندار بوونە.

سەرچاوەکە گوتیشی، چەند کەسێکی دیکە لە ئەندامانی بنەماڵە و کەسوکاری پەرویز رۆستەمی لە بەرەکانی شەڕی کەرکووک و شەنگال لە شەڕ دژی داعشدان.

پێشتریشلە مانگی رەشەمەی ساڵی رابردوودا، ٣ پێشمەرگەی پارتی ئازادیی کوردستان بەناوەکانی دیاکۆ رەحیمی، زانکۆ کامیارانی و هێرش سەقزی، لە کاتی ئازادکردنی ناوچەی رۆژئاوای کەرکووک لە دەست چەکدارانی داعشدا، گیانیان لەدەست دابوو.