بانە/ کوژرانی سەربازێک لەسەر کێشەی مەزهەب
14:36 - 7 گەلاوێژ 2713
ئاژانسی کوردپا: سەربازێکی کورد لەسەر پرسی مەزهەبی، لەلایەن دەرەجەدارانی سپای پاسدارانەوە لە شاری بانە کوژرا.
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا و بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، چەند رۆژ پێش ئێستا سەربازێک بەناوی \"ئومید محەممەدی\" لە ئەنجامی کێشە لەگەڵ لێپرسراوانی مقەڕی سپای ساڵحاوا لە شاری بانە، لەلایەن دەرەجەدارانی ئەو مقەڕەوە کوژرا.
دەگوترێت، ئومید لەسەر پرسی مەزهەبی لەگەڵ دەرەجەدارانی مقەڕی سپای ساڵحاوا لە شاری بانە بە کێشە هاتووە و لە ئەنجامدا بەزەبری چەک لەلایەن ئەو لێپرسراوانەوە گیانی لێ ئەستێندراوە.
هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی هیــچکام لە لێپرسراوانی ئەو مقەڕەی سپای ساڵحاوا لە شاری بانە لە پەیەوەندی لەگەڵ کوژرانی ئەو سەربازەدا دەستبەسەر نەکراون.
بەوتەی کەسانی ئاگادار لەو رووداوە، بەرپرسانی سپای پاسداران رایانگەیاندووە، ئەو سەربازە دەستی داوەتە خۆکوژی و کۆتایی بەژیانی خۆی هێناوە.
هەروەها ماوەیەک پێش ئێستا سەربازێکی کورد بەناوی \"حامید ماراوی\" تەمەن ٢١ ساڵ و خەلكی ناوچەی کامیاران لە پادگانی شاری نەغەدە بەشێوەیەکی گوماناوی کوژرا و دواتر لێپرسراوانی سەربازیی ئەو پادگانە رایانگەیاندبوو کە ئەو سەربازە کوردە دەستی داوەتە خۆ کوژی و کۆتایی بەژیانی خۆی هیناوە.