بانە؛ کۆڵبەرێک بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت گیانی لەدەست دا

11:15 - 19 گەلاوێژ 2721

شەوی یەکشەممە ١٧ی گەلاوێژ، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی "ئومید خزری" کوڕی "عومەر"، تەمەن ٤٧ ساڵ و خەڵکی مەهاباد و دانیشتووی ڕەبەتی سەردەشت، بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت لە سنووری بانە گیانی لەدەست دا.

هێزە نیزامییەکان بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوو تەقەی ڕاستەوخۆیان لەو کۆڵبەرە و ژمارەیەکی دیکە لە کۆڵبەران کردووە.

ئەو کۆڵبەرە خێزاندار و خاوەنی دوو منداڵە.