بانگەوازی کۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کوردستان – ژنێڤ سەبارەت بە تێکهەڵچوونەکانی ناوچەی داڵاهۆ
کۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کوردستان – ژنێڤ، بانگەوازێکی ڕوو لە خەڵکی ناوچەی داڵاهۆ سەبارەت بە تێکهەڵچوونەکانی نێوان عەشیرەتەکانی "قەڵخانی" و "کۆیک" بڵاو کردووەتەوە.
دەقی بانگەوازەکە بەم چەشنەیە:
بانگه‌وازێک بۆ خه‌ڵکی ناوچه‌ی داڵاهۆ به تایبه‌ت ئێڵه‌کانی قه‌ڵخانی و کۆیک
کۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کوردستان - ژنێڤ خوازیاری کۆتاییهێنانی هه‌رچی خێرای تێکهه‌ڵچوونه‌کانی ناوچه‌ی داڵاهۆیه.
زۆر به داخه‌وه، له دوو ڕۆژی ڕابردوودا، به‌هۆی کێشه‌ی زه‌وی و زاره‌وه، له‌نێوان ئێڵه‌کانی کۆیک و قه‌ڵخانی له هه‌رێمی داڵاهۆ، شه‌ڕ و تێکهه‌ڵچوون دروست بووه و له ئاکامدا چه‌ند که‌سێک بریندار و کوژراون.
دیاره، به‌هۆی سیاسه‌ته چه‌په‌ڵه‌کانی کۆماری ئیسلامی چ له بواری ئابووری و ئاوادانی و چ له باری کۆمه‌ڵایه‌تی، ناوچه‌ی داڵاهۆ، سه‌ره‌ڕای ده‌وڵه‌مه‌ندیی سروشتی، یه‌کێک له بێبه‌شترین ناوچه‌کانی کوردستانه و لاوانی ناوچه‌ی داڵاهۆ، به‌هۆی بێکارییەوە، کاری وەرزێڕی و باخداری ده‌که‌ن و به‌هۆی کێشه‌ی ئاو و وشکەساڵی، زۆر جار تێکهه‌ڵچوون دروست ده‌بێت.
ناوچه‌ی داڵاهۆ وه‌ک پارێزگای کرماشان، خه‌ڵکه‌که‌ی پێکهاتوون له ئایینه جیاوازه‌کانی یارسان، سوننی و سۆفی و شیعه و زیاتر له هه‌زار ساڵه به ته‌بایی و ئاشتی پێکه‌وه ده‌ژین، به‌ڵام کۆماری ئیسلامی و هێندی لایه‌نی تووندئاژۆی سه‌ر به ڕژیم، له چوار ده‌یه‌ی ڕابردوودا، هه‌میشه هه‌وڵیان داوه ته‌بایی و پێکه‌وه‌ژیانی هاوڵاتییانی کوردی ئه‌م ده‌ڤه‌ره تێک بده‌ن و ئاژاوه و کێشه له‌نێوانیان دروست بکه‌ن.
کۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کوردستان خوازیاره له کۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی، توێژی ڕۆشنبیر و پیاو ماقووڵانی ناوچه‌که، هێزه سیاسیه‌کانی کوردستانی ڕۆژهه‌ڵاتی هه‌ڵوێست بگرن دژی ئه‌م تێکهه‌ڵچوونه و کار بکه‌ن بۆ ڕاگرتنی خێرای ئاڵۆزییه‌که و هه‌وڵ بده‌ن به شێوازێکی شارستانییانه کێشه‌کانی نێوان ئێڵه‌کانی کۆیک و قه‌ڵخانی چاره‌سه‌ر بکه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی چیتر دوژمنانی کورد به تایبه‌ت کۆماری ئیسلامی که‌ڵک له‌و درزه وه‌رنه‌گرێت بۆ تێکدانی ته‌بایی و ئاشتیی هه‌رێمه‌که.
پاراستنی یه‌کڕیزیی نه‌ته‌وه‌یی کورد له‌م کاته هه‌ستیاره‌دا ئه‌رکی هه‌موو لایه‌که.
کۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کوردستان- ژنێڤ
نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان، ڕێکه‌وتی ۲ی ژووئه‌نی ۲۰۲۱