بانگهێشتی ٩ زیندانیی مەزهەبیی کورد، بۆ دادگەی ئینقلابی تاران
19:36 - 9 رەشەمه 2714
ئاژانسی کوردپا: ژمارەیەک لە زیندانیانی سوننی مەزهەبی زیندانی رەجایی شاری کەرەج، لە ماوەی رۆژانی رابردوودا بانگهێشتی دادگە کراون.
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ئەمڕۆ شەممە رێکەوتی ٩ی رەشەمە پێنج، گیراوی مەزهەبیی کورد، کە لە بەندی ٤ی زیندانی رەجایی شار لە دەستبەسەریدان بانگهێشتی لقی ٢٨ی دادگەی ئینقلابی تاران کران.
ئەو زیندانییە کوردانە لەلایەن دادوەر (موقەیسە)وە بانگهێشت کراون.
شوناسی ئەو ٥ زیندانییە مەزهەبییەی کە ئەمڕۆ دادگەیی کراون، عەبدولواحید شەرەفیپوور، ئەعمەد محەمەدی، فواد یووسفی، وریا ئەمیری و کەیخوسرەو شەرەفیپوور راگەیاندراوە.
هەروەها رۆژی چوارشەممە رێکەوتی ٦ی رەشەمە، ٤ کەس لە زیندانیانی سوننی مەزهەبی رەجایی شار بانگهێشتی دادگەی ئینقلاب کرابوون.
عیرفان نادریزادە، یاسر شەرەفیپوور، کەمبیز عەباسی و وریا قادری ئەو چوار زیندانییە مەزهەبییەن کە رەوانەی دادگەی ئینقلابی تاران کراون.
سەرچاوەکان باس لەوە دەکەن، کە ئەو گیراوانە بە مەبەستی ئاگادار کردنەوە لە \"پشتڕاست کردنەوەی حوکمەکەیان\" بانگهێشت کراون، بەڵام بەپێی هەواڵی سەرچاوەکان کە لەگەڵ دەستپێکردنەوەی ساڵی نوێ لەگەڵ رەوتێکی نوێ بەرەوڕوو ببنەوە و دەوڵەت هەڵوێستێکی نوێی سەبارەت بەو زیندانییە مەزهەبییانە هەبێت.