ئاڵمان/ کردنەوەی پیشانگای وێنە لەلایەن هونەرمەندێکی کوردەوە

13:20 - 9 بانەمەڕ 2715
ئاژانسی کوردپا: لەچەند ڕژی داهاتوودا وێنەگرێکی کورد لەئاڵمان، پیشانگایەکی وێنە لەژێر ناوی\"کوردستان کوێستانی ئازادی\" دەکاتەوە.

بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا،\"فەرهاد ئەرشەدی\" هونەرمەندی کورد لە رێکەوتی\"١٣هەتا٢٧ی مانگی بانەمەڕ پیشانگایەکی تاکە کەسی لە بەرهەمەکانی خۆی لە شاری \"راینهام\" ی ویلایەتی هێسنی ئاڵمان دەکاتەوە.

ئەو وێنەگرە کوردە بە هەواڵدەریی کوردپایراگەیاندووە\" ئەمە چوارەمین پیشانگای تاکە کەسییە کە لەوڵاتی ئاڵمان بەڕێوەی دەبەم و پێشتریش لە چەندین پیشانگایەکی کاری گرووهیدا بەشداریم کردووە\".

\"26247.jpg\"
ئەرشەدی باسی لەوەش کردووە، لەو پیشانگایەدا، ٤٠ بەرهەمی هونەری کە باس لەژیانی هاوولاتیانی کوردی هەرێمی کوردستان دەکات دەخرێتە بەر چاوی بەشداربوانەوە.

فەرهاد ئەرشەدی ساڵی ١٣٤٧ هەتاوی لەشاری مەریوان لەدایک بووە و لەساڵی ١٣٦٦ لەکۆمەڵەی سینەمای گەنجانی شاری سنە دەستی بە کاری وێنەگرتن کردووە.

ئەم وێنەگرە کوردە لەماوەی رەوتی چالاکییەکانیدا، بەشداریی لە چەندین پیشانگا لەشارەکانی سەقز، بانە، سنە، بیجار و کرماشان کردووە.

\"26245.jpg\"