ئاگرگرتنی ژینگە و دارستانەكانی دەورووبەری مەریوان بەردەوامە
13:30 - 10 رەزبەر 2712
ئاژانسی كوردپا: لە ماوەی چەند مانگی رابردوودا بە بەردەوامیی دارستان و لێڕەواری گوندەكانی دەورووبەری دوو شاری سەوڵاوا و مەریوان ئاگریان تێبەردەراوە و خەسارە ژینگەییەكان روو لە زیاد بوونن.
بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، دوێنێ یەكشەممە رێكەوتی 9ی رەزبەر ئاگر لە ژینگە و دارستانی گوندەكانی \"دۆڵەبی و بەیەڵە\" و هەروەها سێ رێیانی \"بیلوو\" بەردراوە رێژەیەكی بەرچاو لەو سروشتە گڕی گرتووە و تێدا چووە.
بەپێی ئاماری تۆمار كراوی ئەنجومەنی سەوزی چیای مەریوان هەتا ئێستا رێژەی حاڵەتی ئاگركەوتنی گوندەكانی دەورووبەری دوو شاری مەریوان و سەوڵاوا گەیشتۆتە 154 حاڵەت و ئەگەری زۆرە لەو رێژەیەش زیاتر بێت.
رۆژی پێنجەشەممەی حەفتەی پێشوو شاخی \"زەرەوە\" هەڵكەوتوو لە نێوان گوندەكانی \"دەرەكێ و دزڵی\"ی سەر بە مەریوانیش گڕی گرتووە كە بە هەوڵی چالاكانی ژینگەپارێزی ئەنجومەنی سەوزی چیا كوژێنراوەتەوە.