ئامانج کاروانچی لەلایەن دادگای ئینقلابی ورمێ حوکمی ١٣ ساڵ زیندانیی تەعزیریی بەسەردا سەپا

14:04 - 10 خاکەلێوه 2721

هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "ئامانج کاروانچی"، تەمەن ٢٨ ساڵ، کوڕی ڕەسووڵ و خەڵکی سەردەشت، لەلایەن دادگای ئینقلابی ورمێ بە سەرۆکایەتی دادوەر "ڕەجەبی"، حوکمی ١٣ ساڵ زیندانیی تەعزیریی بەسەردا سەپا.

دادگا ئەو هاووڵاتییەی بە "ئەندامبوون لە گرووپە مەزهەبییەکان"، تۆمەتبار کردووە و ئەو حوکمە، ٧ی خاکەلێوە بە ناوبراو کە لە زیندانی ورمێدایە، ڕاگەیەندراوە.

ئەو هاووڵاتییەی خەڵکی سەردەشت، مانگی خەزەڵوەری ٩٩، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و ٢٩ی خەزەڵوەری هەمان ساڵ، پاش کۆتایی ماوەی لێپرسینەوەکەی لە گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ورمێ، ڕەوانەی زیندانی ناوەندیی ئەو شارە کرابوو.