ئاماری ١٠ ساڵ لە کوژرانی کۆڵبەران لە کوردستاندا

18:09 - 6 خاکەلێوه 2721

ناوەندی ئاماری ڕێکخراوی مرۆڤیی کوردپا، خشتەی ئاماری ١٠ ساڵ کوژرانی کۆڵبەران لە کوردستاندا بڵاو دەکاتەوە.

بەپێی ئەم خشتەیە، لە سەرەتای ساڵی ١٣٩٠هەتا کۆتایی ساڵی ١٣٩٩دا، سەرجەم ١٥٠٦ کۆڵبەر لە کوردستاندا کوژراو و بریندار بوونە.

کوژراو: ٥١٥ حاڵەت

بریندار: ٩٨٦ حاڵەت

ونبوو: ٥ حاڵەت

لە خشتەکەدا، بە جیاکردنەوەی ساڵەکان (لە سەرەتای ١٣٩٠ هەتا دوا ڕۆژی ڕەشەمەی ١٣٩٩)، ژمارەی کوژراو و برینداربووان هاتووە.

ساڵی ١٣٩٠؛ ٩٤ کوژراو و بریندار (٤٣ کوژراو، ٥١ بریندار)

ساڵی ١٣٩١؛ ٧٤ کوژراو و بریندار (٤٣ کوژراو، ٣١ بریندار)

ساڵی ١٣٩٢؛ ١٠٢ کوژراو و بریندار (٤٤ کوژراو، ٥٨ بریندار)

ساڵی ١٣٩٣؛ ٨٩ کوژراو و بریندار (٣٨ کوژراو، ٥١ بریندار)

ساڵی ١٣٩٤؛ ٥٨ کوژراو و بریندار (٢٩ کوژراو، ٢٩ بریندار)

ساڵی ١٣٩٥؛ ١٥٤ کوژراو و بریندار (٦٦ کوژراو، ٨٨ بریندار)

ساڵی ١٣٩٦؛ ٢١٢ کوژراو و بریندار (٥٨ کوژراو، ١٥٢ بریندار و ٢ ونبوو)

ساڵی ١٣٩٧؛ ٢٦٥ کوژراو و بریندار (٧٩ کوژراو، ١٨٣ بریندار و ٣ ونبوو)

ساڵی ١٣٩٨؛ ٢٢٧ کوژراو و بریندار (٥٧ کوژراو، ١٧٠ بریندار)

ساڵی ١٣٩٩؛ ٢٣١ کوژراو و بریندار (٥٨ کوژراو، ١٧٣ بریندار)

خشتەی (١)

چۆنیەتیی کوژران و برینداربوونی کۆڵبەران:

  • کوژران و برینداربوون بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە نیزامییەکان: ١١٠١ حاڵەت
  • کوژران و برینداربوون بەهۆی بەربوونەوە لە بەرزایی: ٩٤ حاڵەت
  • گیانلەدەستدان و ژەهراویبوونی کۆڵبەران بەهۆی مانەوە لە بەفر و بۆراندا و ڕنووی بەفر: ٨٠ حاڵەت
  • کوژران و برینداربوونی کۆڵبەران بەهۆی تەقینەوەی مین: ٧٥ حاڵەت
  • کوژران و برینداربوونی کۆڵبەران بەهۆی کەوتنە نێو ڕووبار بەتایبەت لە ئەنجامی ڕاودوونانی هێزە نیزامییەکان: ١٤ حاڵەت
  • کوژران و برینداربوونی کۆڵبەران بەهۆی لێدان و ئەشکەنجەیان لەلایەن هێزە نیزامییەکانەوە: ٩ حاڵەت
  • کوژران و برینداربوونی کۆڵبەران بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی تورکیە: ١٧ حاڵەت
  • کوژران بەهۆی لێدان و ئەشکەنجەی هێزە نیزامییەکانی تورکیە: ١ حاڵەت
  • گیانلەدەستدان بەهۆی جەڵتەی دڵ یان قورسیی بار لە کاتی کۆڵبەریدا: ١٤ حاڵەت
  • بەسەرداکەوتنی بار لە کاتی کۆڵبەریدا: ١ حاڵەت
  • ونبوون: ٥ حاڵەت
  • پچڕانی موخ(نخاع) لە کاتی کۆڵبەریدا: ١ حاڵەت
  • گازگرتوویی لەنێو خێوەت لە ڕەوتی کۆڵبەری لە چیاکاندا: ١ حاڵەت
  • نادیار: ٢ حاڵەت
  • برینداربوونی کۆڵبەران لە ڕووداوی هاتوچۆ لە کاتی کۆڵبەریدا: ٩١ حاڵەت

 

  • ٢٩ کەس لە کۆڵبەرانی کوژراو و بریندار، تەمەنیان ژێر ١٨ ساڵ بووە.
  • ٧٣٪ لەو کۆڵبەرانە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی ئێران کوژراو و بریندار بوونە.
  • کوژرا و برینداربوون بەهۆی بەربوونەوە لە بەرزایی بە ڕێژەی ٦٪، پلەی دووهەمی بۆ خۆی مسۆگەر کردووە.
  • هەروەها کوژراو و برینداربوون بەهۆی تەقینەوەی مین و سەرمابردووییە هەر کامەیان بە ڕێژەی ٥٪، پلەی سێهەمی بۆ خۆی مسۆگەر کردووە.

خشتەی (٢)