ئالبۆمی هونەرمەندێکی کورد ناوبانگی جیهانیی مسۆگەر کرد

18:51 - 25 سەرماوەز 2712
ئاژانسی کوردپا: بەرهەمی هونەرمەندێکی کورد بە یەکێک لە باشترین ئالبۆمەکانی ساڵی ٢٠١٢ ناسرا.

ماڵپەڕی \"ئای تی نیوز\" کە بە گەورەترین ناوەندی بڵاو کردنەوەی مۆسیقا لە ئاستی جیهان دێتە ئەژمار، بڵاوی کردەوە، ئالبۆمی \"بەتەنیا نامێنمەوە\" بەرهەمی \"کەیهان کەلهوڕ\" یەکێک لە باشترین ئلڵبۆمەکانی ساڵی رابردوو بووە.

ئەو بەرهەمە کەلە ٨ پارچە مۆسیقای \"بداهە ژەنی، کەمان و سەنتوور\" لە دەزگای بەیاتی ئیسفەهان و ئەفشاری پێکهاتووە لە کۆتاییەکانی ساڵی ٩١ی هەتاوی بڵاوکرایەوە.

\"10193.jpg\"
ئەو ئالبۆمە نوێترین بەرهەمی کەیهان کەلهوڕە کە بە هاوکاریی \"عەلی بەهرام فەرد\" تۆمار کراوە کە ماوەیەک پێش ئێستا بڵاوکراوەی \" سانگ لاینز\" ئەو بەرهەمەی وەک بەرهەمی هەڵبژاردە ناساندبوو.

ئەو هونەرمەندە سێ جار بۆ وەرگرتنی خەڵاتی بەناوبانگی \"گەرمی\" کە بە \"ئۆسکار\"ی مۆسیقا ناسراوە، دەستنیشان کراوە.

کەیهان کەلهوڕ ساڵی ١٣٤١ لە بنەماڵەیەکی هونەردۆستی کرماشانی لە شاری تاران لەدایک بووە و لە رشتەی \"ئاهەنگ سازی\" لە زانکۆی \"کارلتۆن\"ی ئۆتاوا خوێندنی تەواو کردووە.