ئاسۆ ساڵح: سمیناری ستۆکهۆڵم رەوایی و سەربەخۆیی فیکریی تەواوی هەیە
16:32 - 26 بانەمەڕ 2714
ئاژانسی کوردپا: سمیناری گۆڕانکارییەکانی ناوچە و داهاتووی ئێران\" بە بەشداریی کەمڕەنگی حیزب و رێکخراوە سیاسییەکانی ناسراو بە \"سەرتاسەری\" و \"نەتەوەی فارس\" لە شاری ستۆکهۆڵم دەست پێدەکات.
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، دوابەدوای راگەیاندراوی کۆنگرەی نەتەوەکانی ئێرانی فیدڕاڵ سەبارەت بە بەڕێوەچوونی سمینارێک لە وڵاتی سوید، هەتا ئێستا هیچکام لە حیزبە سەرتاەرییەکان بە شێوەی فەرمی بۆ بەشداری لەو سمینارە دوو رۆژەدا ئامادەیی خۆیان دەرنەبڕیوە، بەڵام چالاکانی سیاسی و مەدەنی و رۆژنامەنووسان سەربەو لایەنانە بە شێوەی تاکە کەسی لەو سمینارەدا ئامادە دەبن.
ئەو سمینارە بە دەستپێشخەریی رێکخراوێکی سیاسی، کە لە ١٦ حیزب و رێکخراوی سەربە نەتەوە جیاجیاکانی ئێران پێکهاتووە، بەڕێوە دەچێت و نوێنەری ئەو حیزبانە و کەسایەتیی سیاسی، رۆژنامەنووسان و کەسانی ئەکادیمی لەو سمینارەدا باس و تاوتوێی \"هۆکارەکانی قەیرانی هەمە لایەنە\" لە حکوومەتی ئیسلامیی ئێراندا دەکەن.
چالاکێکی سیاسیی کورد لە لێدوانێکدا بۆ هەواڵنێری کوردپا باسی لە ئامادەبوونی کەمڕەنگی حیزب و رێکخراوە سەرتاسەرییەکان لەو سمینارەدا کرد و رایگەیاند: بەداخەوە سەرەڕای ئەوەی حیزب و رێکخراوە سەرتاسەری و فارسەکان بە فەرمیی بۆ ئەو سمینارە بانگهێشت کراون، بەڵام ئەو حیزبانە بە بیانووی جۆراوجۆر، لە بەشداری کردن لەو سمینارەدا خۆیان بواردووە.
ئاسۆ ساڵح هۆکاری بەشداری نەکردنی ئەو حیزبانەی بۆ \"میوانداریەتیی کۆنگرەی نەتەوەکانی ئێرانی فیدڕاڵ\" لەمەڕ بەرێوەبردنی سمیناری گۆرانکارییەکانی ناوچە و داهاتووی ئێران ئومێد و نیگەرانییەکان؟ گەڕاندەوەو رایگەیاند: ئەو حیزبانەی کە ئاماژەیان پێکرا، لەگەڵ هێنانە گۆڕێی پرسی وەکوو \"نەتەوە\" و \"ئیتنیکەکان\" دژایەتی دەکەن.
هەروەها گوتیشی: بەشداریکردن لەم چالاکییە هاوبەشانەدا، متمانە دروست کردن و دانپێدانان بە راستیی فرە نەتەوە بوونی ئێران هەنگاوی یەکەمە و نکۆڵی کردن لەو راستییەش دەتوانێ داهاتووی ئێران بەرەوڕووی هەڕەشە بکاتەوە.
لەو سمینارە دوو رۆژەدا، کە لەرۆژەکانی ٢٧ و ٢٨ی مانگی بانەمەڕدا بەڕێوە دەچێت، تێکڕای ئەو ١٦ حیزب و رێکخراوەیەی پێکهێنەری کۆنگرەی نەتەوەکانی ئێرانی فیدڕاڵ بەشدرای دەکەن و نوێنەرانیش روانگە و هەڵوێستی خۆیان لە بڕگە و پانێلەکاندا دەخەنە ڕوو. هاوکات کەسایەتیی سەربەخۆی سیاسی و رۆژنامەنووسانیش بەشدار دەبەن.
ئاسۆ ساڵح بەڕێوەچوونی ئەو سمنینارەی لە نێوان حیزب و رێکخراوە سیاسییەکاندا بێ وێنە وەسف کرد و هۆکارەکەشی بۆ نزیکیی زیاتر رەوتە سیاسییەکانی ئێستای ئێران و هەروەها سەربەخۆیی سمینارەکە لە دەستێوارەدانی وڵاتانی دیکە، گەڕاندەوە.
ئەو نوێنەرەی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران لە کۆنگرەی نەتەوەکانی ئێرانی فیدڕاڵ لە درێژەدا گوتیشی: لەگەڵ ئەمەشدا کەسایەتی سیاسییەکانی نەتەوەی فارس لەو دانیشتنەدا بەشداری دەکەن و روانگە و بۆچوونی خۆیان دەخەنەڕوو.
ئاسۆ ساڵح ئاخێوەرانی سمیناری گۆڕانکارییەکان و داهاتووی ئێرانی بەم شێوەیە خستەڕوو:
(زیائەدین سەدر ئەشرەفی، عەلیرەزا نووریزادە، عەلیرزا ئەردەبیلی، سیرووس مەلەکووتی و ئەفراسیاب شکۆفتە) لەسەر ئۆپۆزیسیۆن و چەشمەنداز و بەرجەوەندی داهاتووی داهاتووی ئێران\" باس و وتار پێشکەش دەکەن.
هەروەها مستەفا هیجری، ناسر بۆلیدەیی، حەسەن ئیعتمادی، جۆما بۆڕرش و جەمشید ئەمیری باسەکانیان لەسەر ئیسلاح و (نەهێشتنی هەڵاواردن لە حکوومەتی ئیسلامیی ئێراندا: خەیاڵ یان راستی؟)، دەبێت.
سیستەمی داهاتووی ئێران و میکانیسمی شیاو بۆ جێگیربوونی دێمۆکراسی و مافی مرۆڤ؛ یاسین ئەهوازی، ئەحمەد رەئفەت، عەبدولستار دۆشکی، ئیرەج مسداقی و ساڵح حەمید و یووسف کۆر.
عهبدوڵڵا موهتهدی، شههریار ئاهی، رئووف کهعبی، هیدایهت سوڵتان زاده و فهرامهرز بهختیار له پێشکهشکارانی پانێلی \"پێویستی یهکگرتوویی و هاوگهرایی هێزه دێموکراتیکهکان\" دهبن.
هەروەها سمینارەکە بە گوتاربێژیی دوکتور موعتەسەم تاتایی ئابووریزان و مامۆستای زانکۆ لە وڵاتی لەندەن کۆتایی پێدێت.
ئاسۆ ساڵح لە لێدوانەکەیدا بۆ ئاژانسی کوردپا رایگەیاند: کۆنگرەی نەتەوەکانی ئێرانی فیدڕاڵ بۆ یەکەمینجارە کە لەم ئاستەدا کۆڕێک بەرێوە دەبات و لەگەڵ ئەو کۆڕ و کۆبوونەوانەی کە ئۆپۆزیسیۆن بەرێوەی دەبەن جیاوازیی بەرچاوی هەیەو هۆکاری ئەو جیاوازییەشی بەم شێوەیە باس کرد، کە ئەم دانیشتنە لەلایەن هیچ حیزبێکەوە رێکنەخراوەو لەم رووەوە رەواییەکی زیاتری هەیە. ئەمەش بۆتە هۆی ئەوەیکە ئەم سمینارە سەربەخۆیی تەواوی لە رووی سیاسی و ئابوورییەوە بێت.
کۆنگرەی نەتەوەکانی ئێرانی فیدڕاڵ سەرەتای مانگی رەشەممەی ساڵی ١٣٨٣ لە شاری لەندەن لەلایەن بزووتنەوەی دێمۆکراتی ئازەربایجان، حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران، حیزبی هاوپێوەندیی دێمۆکراتیکی ئەهواز و بەرەی یەکگرتووی بەلووچستان – ئێرانەوە دامەزرا.

کۆنگرەی نەتەوەکانی ئێرانی فیدڕاڵ
پێشتریش ئۆپۆزیسیۆنی حکوومەتی ئیسلامیی ئێران لەدەروەی وڵات چەندین کۆڕ و کۆبوونەوەیان بە مەبەستی هاوکاری و هاوپێوەندیی زیاتر بەرێوە برد، کە دانیشتنی \" بەرەو پێشبردنی یەکیەتیی بۆ دێمۆکراسی\" لە چێک، سوید و بلژیک لە گرینگترین کۆبوونەوەو دانیشتنەکانی ئەو کۆنگرەیە بوون، کە بەشداران بە شێوەی تاکەکەسی تیایدا ئامادە دەبوون.کۆنگرەی نەتەوەکانی ئێرانی فیدڕاڵ سەرەتای مانگی رەشەممەی ساڵی ١٣٨٣ لە شاری لەندەن لەلایەن بزووتنەوەی دێمۆکراتی ئازەربایجان، حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران، حیزبی هاوپێوەندیی دێمۆکراتیکی ئەهواز و بەرەی یەکگرتووی بەلووچستان – ئێرانەوە دامەزرا.