ئاستی زانستی ئێران دابەزیوە

15:14 - 26 رەزبەر 2716
ئاژانسی کوردپا: سەرەڕای ئەوەیکە سەرانی کۆماری ئیسلامی بانگەشەی بردنەسەری ئاستی زانستیان لە ئێران دەکرد و بەڵێنی ئەوەیان دەدا کە تاکوو ساڵی ٢٠١٦ ئێران دەبێتە یەکێک لە بەهێزترین وڵاتانی زانستیی جیهان، ئەم وڵاتە داتەپینی ٥/٨% ی ئەزموون کردووە.

وەزارەتی زانستی حکوومەتی ئیسلامی ئێران بە کەڵک وەرگرتن لە ئاماری سالانی ڕابردوو لەپێوەندی لەگەڵ بردنەسەری ئاستی زانستی لە زانکۆکانی ئێران ئاماری ناڕاستی بلاو کردۆتەوە، ئەمەش لە حاڵێکدایە کە ئامارەکانی ناوەندی \"ئێسکۆپۆس\" و \"تامسۆن ڕۆیتێرز\" کە ٢ نمایەی بڕواپێکراوی جیهانین، باس لەوە دەکەن کە ئاستی زانستی ئێران لە ساڵی٢٠١٥دا گەیشتووەتە ٥/٨-%.

\"\"ئەم دابەزینەی ئێران هاوکاتە لەگەڵ چوونەسەری پلەی زانستیی وڵاتانێکی وەک عەرەبستان و تورکیە بەڕێژەی لە سەدا ٦١/١٢.

بەپێی هەندێک ئاماری نافەرمیش پلەی ئێران هاوتای پلەی وڵاتێکی وەک کێنیایە و لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناڤیندا پلەی ١٣هەمی هەیە کە بەبراورد لەگەڵ ساڵی ٢٠١١، ٨٤/٣-% کەمی کردووە.

بەپیی دوایین خشتەکان لەم پێوەندییەدا دەردەکەوێت کە بارودۆخی زانستی ئێران لە سەردەمی دەسەڵاتی مەحمود ئەحمەدی نژاددا گەلێک لە دەوڵەتی یازدەهەم باشتر بووە.