ئاستی بازرگانیی دەرەكیی ئێران بەردەوام ڕووی لە داكشانە
15:27 - 6 رەشەمه 2715
ئاژانسی كوردپا: لە ١١ مانگی یەكەمی ئەمساڵدا ڕێژەی هەناردەی ئێران (جگە لە نەوت) ١٧% و ڕێژەی هاوردەش ٢٤% كەمی كردووە.
هەواڵدەریی حكوومەتی مێهر لە زاری بەرپرسی گۆمرۆكی ئێرانەوە بڵاوی كردەوە ڕێژەی بازرگانیی نێودەوڵەتیی ئیران لە ١١ مانگی ڕابردوودا گەیشتووتە ٧٥ میلیارد و ٨٣٥ میلیون دۆلار كە ئەم ڕێژەیە بە بەراورد لەگەڵ ١١ مانگی یەكەمی ساڵی ڕابردوودا دەری دەخات كە ئاستی بازرگانیی دەرەكیی ئێران ڕووی لە داكشان كردووە.
ئەو كەلوپەلانەی كە هاوردەی ئێران كراون بریتین لە گەنم، باقلە، برنج و كەلوپەلی ئۆتۆمبیل كە لە وڵاتەكانی چین، ئیمارات، كۆریای باشوور، توركیە و سووئیسەوە هاوردە كراون.
هەروەها كەلوپەلە هەناردەكراوەكان بۆ وڵاتانی عێراق، ئەفغانستان و هێند نێردراون.
لە لایەكی دیكەوە ڕۆژنامەی \"جام جم\" لە ڕاپۆرتێكدا باسی لە بەردەوامیی لابردنی یارانەی توێژە كەم داهاتەكان لە ئێراندا كردووە و لە زاری كارناسێكی ئابوورییەوە بڵاوی كردۆتەوە كە بەرپرسان هیچ مێكانیزمێكیان بۆ ئەم پڕۆسەیە نییە و بەشێوەی هەڕەمەكی یارانەكان لە خەڵك دەبڕن.
یەكێك لە كێشە سەرەكییەكانی ئابووریی ئێران بەڕای كارناسان، بوونی گەندەڵیی سیستماتیك لە ناخی دەوڵەت و حكومەتی كۆماری ئیسلامیدایە.
لەم بارەوە سەرۆكی حیزبی \"اتحاد ملت\" بە ڕۆژنامەی \"جهان اقتصاد\"ی گوتووە: ئەوەی كە دەبێ ببڕدرێت یارانەكان نییە كە خەڵك پێویستیان پێیەتی، بەڵكوو دەبێ گەندەڵییەكان بنبڕ بكرێن.
ئەم چەشنە هەواڵانە لەكاتێكدا بڵاو دەبنەوە كە بڕیارە سبەی ٢ هەڵبژاردن لە ئێراندا بەڕێوە بچن و لە ماوەی چەند حەوتووی ڕابردووشدا بەردەوام بەرپرسان و كاربەدەستانی حكومەتی بە دانی بەڵێنی جۆراوجۆر هەوڵ دەدەن خەڵك بكێشنە سەر سندووقەكانی دەنگدان.