ئازادیی مەرجداری ڕەزا خوجەستە لە زیندانی ناوەندیی ورمێ

17:08 - 20 خەزەڵوەر 2720

ڕۆژی سێشەممە ٢٠ی خەزەڵوەر، ڕەزا خوجەستە، زیندانی سیاسی لە زیندانی ناوەندیی ورمێ، بە شێوەی مەرجدار لەو زیندانە ئازاد کرا.

ڕۆژی هەینی ٢٣ی جۆزەردان، ئەو زیندانییە سیاسییە لە مەڕ "گواستنەوەی بۆ بەندی کرێکاران و لەبەرچاونەگرتنی جیاکردنەوەی تاوانەکان" هەوڵی خۆکوژی دابوو.

ئەو زیندانییە لە ماوەی دەسبەسەرکرانیدا، چەند جار بەهۆی جیانەکردنەوەی تاوانەکان ناڕەزایەتی دەربڕیبوو.

ڕەزا خوجەستە مانگی سەرماوەزی ساڵی ٩٧، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر و زستانی هەمان ساڵ لە لایەن لقی ٢ی دادگای ئینقلابی ورمێ، بە سەرۆکایەتی دادوەر "شێخلوو" بە تۆمەتی "ئەندامبوون لە گرووپی ڕیستارت" بە ٥ ساڵ زیندانی تەعزیری مەحکووم کرابوو.

ئەو هاووڵاتییە بەهۆی نارەزایەتی دەبڕین بەو حوکمە، حوکمەکەی بۆ سێ ساڵ و ٩ مانگ کەم کرابووە.