ئازادکرانی چالاکێکی سیاسیی بەلووچ لە زیندانی رەجایی شاری کەرەج
19:55 - 12 رەشەمه 2713
ئاژانسی کوردپا: یەکێک لە زیندانیانی سیاسیی بەلووچ پاش زیاتر لە ٤ ساڵ راگیران لە زیندانی رەجایی شاری کەرەج ئازاد کرا.
بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، رۆژی رابردوو یەکێک لە ئەندامانی پێشووی رێکخراوی موجاهدینی خەلقی ئێران بە ناوی \"عەباسبادفەڕ\" و تەمەن ٣٠ ساڵ، دوای ٤ ساڵ و ٣ مانگ راگیران لە زیندانی رەجایی شاری کەرەج، ئازاد کرا.
عەباس بادفەڕ ماوەی ٤ ساڵ و ٣ مانگ لە بەندیخانەکانی حکومەتی ئیسلامیی ئێران راگیرابوو.
ناوبراو مانگی بەفرانباری ساڵی رابردوو لە نامەیەکدا بۆ ئەحمەد شەهید نوسیبووی: \"کۆتاییەکانی پاییزی ١٣٨٧ لە بنکەی ئەشرەف، کەلە وڵاتی عێراق هەڵکەوتووە، هاتمە دەرەوەو خۆم رادەستی هێزە ئەمریکاییەکان کرد و ئەوانیش منیان رادەستی هێزە ئەمنییەکانی عێراق کرد، بەڵام لە لایەن ئەو هێزانەوە لە عیراق دەرکرام و دواتر هێزە ئیتلاعاتییەکانی ئێران لە رێکەوتی ٢ی رەزبەری ٨٨ منیان گەڕاندەوە بۆ ئێران و لەو کاتەوە دەستبەسەر کراوم.
ئەو ئەندامەی پێشووی موجاهیدینی خەلق، لە شاری ئیرانشار سەر بە ئوستانی سیستان و بەلووچستانە.
بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، رۆژی رابردوو یەکێک لە ئەندامانی پێشووی رێکخراوی موجاهدینی خەلقی ئێران بە ناوی \"عەباسبادفەڕ\" و تەمەن ٣٠ ساڵ، دوای ٤ ساڵ و ٣ مانگ راگیران لە زیندانی رەجایی شاری کەرەج، ئازاد کرا.
عەباسبادفەڕ، لە زیندانی رەجایی شاری کەرەج ئازاد کرا
ئەو زیندانییە سیاسییە، پاییزی ساڵی ١٣٨٨ی هەتاوی دەستبەسەر و بە تۆمەتی \"موحاربە \" و \" پەیوەندی لە گەڵ رێکخراوی موجاهدینی خەلق\" موحاکمە و بە ١٠ ساڵ زیندان و دوورخرانەوە بۆ زیندانی رەجایی شاری کەرەج مەحکوم کرا.عەباس بادفەڕ ماوەی ٤ ساڵ و ٣ مانگ لە بەندیخانەکانی حکومەتی ئیسلامیی ئێران راگیرابوو.