ئازاد کرانی چالاکێکی کوردی خۆراسان بە دانانی بارمتەی ٢٠٠ میلیۆن تمەنی

01:53 - 21 جۆزەردان 2713
ئاژانسی کوردپا: یەکێک لە چالاکانی فەرهەنگیی کوردی خەڵکی خۆراسان دوای ٢ مانگ راگیران لە ئیدارەی ئیتلاعات بەسپاردنی بارمتەی٢٠٠ میلیۆنی و بە شێوەکی کاتی ئازاد کرا.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، رۆژی شەممە رێکەوتی ١٨ی جۆزەردان \"مەهدی جەعفەرزادە\" کوڕی جەعفەر چالاکی فەرهەنگیی کوردی خەڵکی شاری \" دەرەگەز\"ی باکووری ئوستانی خوراسان پاش ٦٠ رۆژ لە دەستبەسەر کران بە دانانی بارمتەیەکی ٢٠٠ میلیۆن تمەنی ئازاد کرا.

سەرچاوەیەکی ئاگادار بە هەواڵنێری کوردپای راگەیاند: ئەو چالاکە فەرهەنگییە بە هۆی چالاکی نواندن لە فەیسبووک و هەروەها دۆستایەتی لەگەڵ چالاکانی کوردی ئوستانە کوردنشینەکانی رۆژئاوای ئێران دەستبەسەر کراوە.

مەهدی جەعفەری تەمەن ٣٠ ساڵ و دانێشتووی شاری دەرەگەز لە باکووری ئوستانی خۆراسان بووە کە ٢ مانگ پێش ئێستا لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ ماوەی ٦٠ رۆژ لە ژوورە تاکەکەسییەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی \"مەشهەد\"دا راگیراوە.