كارناسانی ژینگە پارێز: گۆلی ورمێ بەرەو نابوودی دەڕوات
14:37 - 11 خەزەڵوەر 2711
كوردپا: كۆمەڵێك لە دامەزراوە و كارناسانی ژینگە پارێز لە نامەیەكدا داوییان لە بەڕێوەبەرانی حكوومەتی ئیسلامیی ئێران كردووە كە فریای گۆلی ورمێ بكەون.
لە نامەكەدا هاتووە، گۆڵی ورمێ بە یەكێك لە بەنرخترین سەرچاوە ئاوییەكانی ئێران دێتە ئەژمار و لەمێژە دڵسۆزانی ئەو گۆلە دەنگی ناڕەزایەتییان هەڵبڕیوە، بەڵام بەداخەوە هەتا ئێستا لێپرسراوانی تاران هیچ هەوڵێكیان بۆ رزگار كردنی گۆلی ورمێ نەداوە.
دەقی ئەو نامەیە بۆ چەندین شوێنی دەوڵەتی وەكوو، دەفتەری رێبەری، كۆڕی دیاری كردنی بەرژەوەندییەكانی نیزام، دەفتەری سەركۆماری و رێكخراوی ژینگە پارێزی بەڕێ كراوە.
محەممەد جەواد محەممەدزادە لێپرسراوی ژینگە پارێزی حكوومەتی ئێران رایگەیاندووە، بە مەبەستی پێشگری لە وشك بوونی ئاوی گۆلی ورمێ دەمانهەوێ لە كوردستانەوە ئاو بۆ ئەو گۆلە بگوازینەوە.
بە وتەی ئەو لێپرسراوە، بۆڕییەكی 140 ك.م بۆ گواستنەوەی ئەو ئاوە لەبەرچاو گیراوە.
پێشتر محەممەد رەزا میر تاجەدینی بەرپرسی جێگری پارلەمانیی سەركۆماری، ئاشكرای كردبوو، تەرحی هێنانی ئاو لە رووباری ئەرەس و كەڵوێ وە بۆ گۆلی ورمێ هەتا سێ ساڵی دیكە جێبەجێ دەكرێت.
دانیشتوانی شاری پیرانشار لەبارەی ئەو تەرحەی حكوومەتی ئێران نارەزاییەتیان دەربڕیوە و لەو باوەڕەدان، بردنی ئاوی رووباری كەڵوێ دەبێتە هۆی وێشك بوونی ئەو رووبارە.