كارناسانی تەندروستی: ئاماری تووشبوان بە "HIV" لە ئێران زیاتر لە ١٠٠ هەزار كەسە

18:32 - 6 سەرماوەز 2712
ئاژانسی كوردپا: ئەگەرچی ئامارە فەرمییەكانی ئێران دەربڕی ئەوەن كە كەمتر لە ٢٤ هەزار كەسی تووشبوو بە ئیدز لە ئێران هەیە، بەڵام بەڕای كارناسانی تەندروستی ئەو رێژەیە زیاتر لە ١٠٠ هەزار كەسە.

بە وتەی دوكتۆر \"مینوو موحەرێز\" لێپرسراوی ناوەندی توێژینەوەی وەزراەتی تەندروستیی ئێران، \"بەپێی فۆرمووڵ و پێوەرە جیهانییەكان و بەپێی ئەو حاڵەتانەی كە شناسایی كراون، لە ئێران ١٠٠ هەتا ١٢٠ هەزار كەسی تووشبوو بە ویرووسی \"HIV\" بوونیان هەیە\".

هەمان سەرچاوە ئەوەشی خستۆتە روو ئەو ئامارە لە كاتێك دایە كە ٨٠ هەتا ١٠٠ هەزار كەسی دیكەش هەن كە تووشی نەخۆشیی ئیدز بوون، بەبێ‌ ئەوەی كە خۆیان بزانن، یان لەبەر كلوترە نەریتتییەكانی كۆمەڵگا دەنگ ناكەن.

\"9890.jpg\"
حوسێن‌عەلی شەهریاری لێپرسراوی كومیسیۆنی كۆمەڵایەتیی مەجلیسی ئێران بە هەواڵدەریی \"پانا\"ی راگەیاندووە كە تووشبوان بە نەخۆشیی ئیدز لە ئێران زیاتر لە٩٠ هەزار كەسن.

لێپرسراوی كومیسیۆنی تەندروستی لە مەجلیسی ئێران باسی لە زیادبوونی رێژەی تووشبوانی بە نەخۆشیی ئیدز لە ئێران كردووە و رایگەیاندووە، تەمەنی تووشبوان بە \"HIV\" دابەزیوە و لەناو لاوان و تەنانەت مێرمنداڵانیش رووی لە زیادبوون كردووە.

ئەو لێپرسراوە حكوومەتییە ئاماژەی بەوەش داوە تەمەنی تووشبوان بە نەخۆشیی ئیدز لە ئێران بۆ ١١ هەتا ١٣ ساڵ دابەزیوە و ئەوەشی بە مەترسییەكی جیدی بۆ سەر منداڵان و گەنجانی لە ئێران لە قەڵەم داوە.

هۆكارەكانی گواستنەوە:
بەپێی دوایین ئامار و توێژینەوەی ئێران، تەزریق و لێدانی دەرزیی تووشبوان بە مادە هۆشبەرەكان و پێوەندیی جینسی لە هۆكارە سەرەكییەكانی گواستنەوەی نەخۆشیی \"HIV\"ن.

لە كۆی ئەو رێژەیەی كەلە ئێران شناسایی كراون ٩١%یان پیاو و ٩%ی دیكەشیان لە ژنان پێكهاتوون و نزیك بە٥٠%ی تووشبوان تەمەنیان لە نێوان ٢٥ هەتا ٣٤ ساڵ دایە.

لەلایەكی دیكەشەوە بە وتەی دوكتۆر مینوو موحەرێز ٩٩% تووشبوان لە رێگای پێوەندیی جینسییەوە تووشی \"HIV\" بوون.