ئارام مورادیان بە دانانی بارمتە لە زیندانی سنە ئازاد کرا

11:02 - 12 رەزبەر 2721

ڕۆژی یەکشەممە ١١ی ڕەزبەر، ئارام مورادیان کوڕی عوسمان خەڵکی گوندی "تەنگیسەر" سەر بە ناوچەی ژاوەرۆی سنە بە دانانی بارمتە لە زیندانی ئەو شارە ئازاد کرا.

ئەو هاووڵاتییە بە دانانی بارمتە ٥٠٠ میلیۆن تمەنی هەتا کاتی کۆتایی دادگاییەکەی بە شیوەی کاتی لە زیندانی سنە ئازاد کراوە.

ئارام مورادیان، پاس تەواوبوونی ماوەی لێپسرسینەوەکەی لە گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە بۆ زیندانی ئەو شارە ڕاگوێزرابوو.

ئەو هاووڵاتییە لە ماوەی دەسبەسەرکرانیدا لە "چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی و پارێزەر" بێبەری کرابوو.

ڕۆژی سێشەممە ٧ی خەرمانان، هێزە ئەمنییەکان بە بێ‌بەڵگەی یاسایی ئەو هاووڵاتییە کوردەیان دەسبەسەر و ناوبراویان بۆ لێپرسینەوە ڕەوانەی گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە، کردبوو.

هەتا کاتی بڵابوونەوەی ئەم هەواڵە، لە هۆکاری دەسبەسەری و تۆمەتی وەپاڵدراو دژی ناوبراو، هیچ زانیارییەک لەبەردەستدا نییە.