RMMK: كه‌بوودوه‌ند له ئاپارتایدی سیاسی و ئیدئۆلۆژیكی بێبه‌ش نه‌بووه
20:09 - 17 سەرماوەز 2715
ئاژانسی كوردپا: ڕێكخراوی داكۆكی له مافی مرۆڤی كوردستان وێڕای بڵاو كردنه‌وه‌ی ڕاگه‌یه‌نراوێك داوا له مافخوازان، ئازادیخوزان و ئاشتیخوازانی ئێران و كوردستان و ویژدانه به‌ئاگاكان ده‌كات تاكتیكی سه‌ركوت بۆ ته‌نیایی و له‌بیرچوونه‌وه‌ی موحه‌ممه‌د سدیق كه‌بوودوه‌ند تێك بشكێنن.
به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو به ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕێكخراوی داكۆكی له مافی مرۆڤی كوردستان وێڕای بڵاو كردنه‌وه‌ی ڕاگه‌یه‌نراوێك ڕایگه‌یاند: به هیچ شێوه‌یه‌ك موحه‌ممه‌د سدیق كه‌بوودوه‌ند به ته‌نیا ناهێڵینه‌وه و وه‌ك جاران خۆمان به هاوخه‌بات و هاوڕێ و هاوشانی ناوبراو ده‌زانین.
له به‌شێكی ئه‌م ڕاگهیهنراوهدا كه به ده‌ستی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا گه‌یشتووه هاتووه كه:
\" به هه‌مان شێوه كه ئاگادارن موحه‌ممه‌د سدیق كه‌بوودوه‌ند ڕۆژنامه‌وان و چالاكی مافی مرۆڤی كوردی ئێرانی، به هۆی چالاكییه ڕۆژنامه‌وانی و مافی مرۆییه‌كانی و به‌ڕێوه بردنی ڕێكخراوی داكۆكی كردن له مافی مرۆڤی كوردستان به شێوه‌یه‌كی نایاسایی و نادادپەروهرانه ١١ ساڵ زیندانی به‌سه‌ردا داسه‌پاوه و له ٩ ساڵ پێش ئێستاوه له به‌ندیخانه‌دایه.
له به‌شێكی دیكه‌دا هاتووه: \"ڕێكخراوی مافی مرۆڤی كوردستان وێڕای جه‌ختكردنه‌وه له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته كه دامه‌زرێنه‌ر و ڕێبه‌ری بزووتنه‌وه‌ی مافی مرۆڤی كوردستان به هیچ شێوه‌یه‌ك به‌ته‌نیا ناهێڵنه‌وه، بۆ گه‌شه و په‌ره‌پێدان و به‌رزكردنه‌وه‌ی بایەخه مرۆییه‌كان و مافی مرۆڤ و یارمه‌تیدان به په‌ره‌سه‌ندن و دابین و گه‌ره‌نتی كردن و ڕێزگرتن له ناوبراو، له پێناو ئامانجه باڵاكانی خۆیدا و له ژێر ڕێبه‌ریی و ڕێنوێنی به‌ڕێز كه‌بوودوه‌ند و سه‌ره‌ڕای هه‌موو زه‌خت و گوشار و سه‌ركوته‌كان به‌رده‌وام ده‌بێ له هه‌وڵ و ماندوو بوون و خه‌باتی خۆی درێژه پێ ده‌دات.
ڕێكخراوی مافی مرۆڤی كوردستان له به‌ره‌به‌ری ساڵوه‌گه‌ڕی ڕۆژی جیهانی مافی مرۆڤ و بۆ ڕێزگرتن له‌م ڕۆژه، جارێكی دیكه پاڵپشتیی و پشتیوانیی خۆی له به‌ڕێز كه‌بوودوه‌ند و ڕێبه‌ریی ئه‌وان له‌سه‌ر بزووتنه‌وه‌ی مافی مرۆڤی كوردستان ڕاده‌گه‌یه‌نێ و بانگ له مافخوازان، ئازادیخوزان و ئاشتیخوازانی ئێران و كوردستان و ویژدانه به‌ئاگاكان ده‌كات، تاكتیكی سه‌ركوت بۆ ته‌نیایی و له‌بیرچوونه‌وه‌ی موحه‌ممه‌د سدیق كه‌بوودوه‌ند تێك بشكێنن.