G ـ KMMK: پەنابەرانی كەمپی ئەلوەلید بۆ وڵاتێكی سێهەم رابگوێزرێن
15:47 - 9 پووشپەڕ 2714
ئاژانسی كوردپا: داوا لە كۆمیساریای باڵای پەنابەران كراوە كە ئاوارەكانی كوردی ئێرانی نیشتەجێ لە سنووری عێراق ـ ئوردون رەوانەی وڵاتی سێیەم بکرێن.
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، لەحاڵی حازردا ٩٥ هاووڵاتیی كوردی ناوچە سنوورییەكانی ئوستانی كرماشان لە كەمپی \"ئەلوەلید\" لە رۆژئاوای ئوستانی ئەنباری عێراق بەرەوڕووی مەترسیی گیانی بوونەتەوە.
ئەو ئاوارە کوردانە لەسەردەمی شەڕی ئێران ـ عێراق بەناچاری زێدی خۆیان بەجێ هێشتووە و روویان لە ئۆردووگای ئەڵتاش كردووە و هەنووكە لەگەڵ كێشە و مەترسیی هێرشی چەکدارانی دەوڵەتی ئیسلامی عێراق و شام(داعش) بەرەوڕوون.
لەو بارەیەوە كۆمەڵەی مافی مرۆڤی كوردستانی ئێران ـ ژنێڤ داوای لە كۆمیساریای باڵای پەنابەران(UNHCR) كردووە كە ئەو هاووڵاتییانە بۆ وڵاتێكی سێیەم رابگوێزێ.
ئەو ناوەندە مافی مرۆڤییە نامەیەكی بۆ لقی كۆمیساریای باڵای پەنابەران لە وڵاتی سویس بە سەرپەرەستیی خانمی \"سۆزین پارك\" ناردووە.
لەلایەكی دیكەوە دانیل ئەندرسۆن بەرپرسی پێوەندییە نێودەوڵەتییەكانی كۆمیساریای باڵای پەنابەران ئاگاداری دوایین دۆخی پەنابەرانی كوردە و داوای لێكراوە هەر چی خێراتر هەوڵەكانی بەمەبەستی رزگار كردنی ئەو پەنابەرە كوردانە وەگەڕ بخات.
ئەو نامەیە رۆژی پێنجشەممە رێكەوتی ٥ی پووشپەڕ لەلایەن كۆمەڵەی مافی مرۆڤی كوردستانی ئێران - ژنێڤ بۆ ئەو دوو كەسایەتییە نێردراوە.
پێشتریش ئاژانسی كوردپا لە راپۆرتێكدا باسی لە دۆخی پەنابەرانی كوردی كەمپی ئەلوەلید و مەترسییەكانی \"داعش\"ی كردبوو.
پاش رووخانی حكوومەتی سەدام حوسێن، ئەو كوردانەی كە لە كەمپی رۆمادیە بوون بە سەر دوو دەستەدا دابەش كران و بەشێكی بەرچاویان رەوانەی هەرێمی كوردستان(كەمپەكانی كاوە، باریكە، شێرەوەن) كران و دەستەی دووهەم بردرانە سنووری ئۆردون و بەشێكی بەرچاو لەدەستەی دووهەم لەلایەن رێكخراوی نەتەوەیەكگرتووەكانەوە بۆ وڵاتی سێیەم راگوێزران، بەڵام بەشێكی دیكەشیان لە كەمپی ئەلوەلید نیشتەجێكران.