BDP لەمەڕ دۆسیەی شرناخ سكاڵای لە لێپرسراوانی حكوومەتی توركیە كرد
15:03 - 29 رێبەندان 2711
كوردپا: پارتی ئاشتی و دێمۆكراسی لەمەڕ كوشتاری هاووڵاتییانی رۆبۆسكی سكاڵای لە سەرۆك وەزیر و كۆمەڵێك لە بەرپرسانی پایەبەرزی دەزگا ئەمنیەتییەكانی حكوومەتی توركیە كرد.
ماڵپەڕی KNN لە زاری حەسیب كاپڵان جێگری پارتی بەدەپەوە بڵاوی كردەوە، لە پێوەندیی كوژرانی بە كۆمەلی هاووڵاتییانی كوردی ناوچەی شرناخ لەلایەن فڕۆكە جەنگییەكانی ئەرتشی توركیەوە سكاڵامان لە سەرۆك وەزیر، وەزیری ناوخۆ، فەرماندەی ئەرتش، فەرماندەی هێزی ئاسمانی و فڕۆكەوانەكانی حكوومەتی توركیە كردووە.
پێشتریش دەمیرتاش سەرۆكی پارتی ئاشتی و دێمۆكراسی ئاشكرای كردبوو، دەزگا ئەمنیەتییەكانی توركیە هەواڵی دزە كردنی 50 كەس لە گریلاكانی پەكەكەیان بە سەرۆك وەزیر داوە و ئەویش بڕیاری بۆردومان كردنیانی دەركردووە.
دوابەدوای ئەو لێدوانە سەرۆك وەزیری توركیە رایگەیاند، كە ئەو هێرشە بە هەڵە ئەنجام دراوە.
دەمیرتاش وێڕای رەخنەی توند لە دەوڵەتی توركیە روونیشی كردبۆوە: ماوەیەكی زۆرە بەسەر ئەو كارەساتەدا تێپەڕیوە، بەڵام حكوومەتی توركیە لە دانی زانیاریی درووست لە چۆنیەتیی رووداوەكە خۆی دەبوێرێ.
ئەو لێپرسراوەی پارتی ئاشتی و دێمۆكراسی ئەوەشی خستبووە روو:\"ئەردۆغان، ساركۆزی بە دژایەتی لەگەڵ ئازادیی رادەربڕین تاوانبار دەكات، من پرسیار لە ئێوە دەكەم لە بواری ئازادیی رادەربڕیندا چ هەڵسووكەوتێكی باشتان هەیە.\"
رێكەوتی 8ی بەفرانبار لە ئەنجامی هێرشی فڕۆكە جەنگییەكانی ئەرتشی توركیە بۆ سەر هاووڵاتییانی گوندی رۆبۆسكی لە ناوچەی شرناخی توركیە 35 كەس گیانیان لە دەست دا.