90%ی پەروەندەكانی قاچاخ لە ئیران ئەنجامێكیان نابێت

14:15 - 8 بەفرانبار 2711
كوردپا: بە وتەی لێپرسراوانی دەوڵەتی لە ئێران، دیاردەی قاچاخی كاڵا و ئەویش لەلایەن كەس و دامەزراوە حكوومەتییەكانەوە بۆتە كێشە وئاستەنگێكی جیدیی بەردەم ئابووریی ئەو وڵاتە.

لێپرسراوی ستادی بەرەنگاری لەگەڵ مادە هۆشبەرەكان لە ئێران سەرەڕای رەخنە گرتن لە یاسای ئێستای بەرەنگاری لەگەڵ مادە هۆشبەرەكان، وتی: 90%ی پەرەوەندەكانی قاچاخ لە ئێران بەرهی گرفتی یاساییەوە بە ئەنجام ناگەن.

هەواڵدەریی میهر و لەزاری سەعید مورتەزەوی، دادستانی پێشووی تارانەوە بڵاوی كردۆتەوە، لە حاڵێكدا گومرك دەتوانێ‌سزاكە دیاری بكات و لەلایەكیش هێزی ئینتزامی بەپێی یاسا تەنیا 24 كاتژمێر بۆی هەیە كە تاوانبار لە گرتنگە رابگرێت، كەواەیە دەزگا حكوومەتییەكان هەر لە هەمان سەرەتاوە لە پێوەندی لەگەڵ بەرەنگار بوونەوەی قاچاخدا تووشی گرفت دەین.

هەر لەم پێوەندییەدا رۆژی رابردوو مەجلیسی ئیسلامی بە پەسند كردنی گەڵاڵەیەك، پرسی بەرەگاری لەگەڵ دیاردەی قاچاخی كردۆتە ئەركی دەوڵەت وجیالە راستییەكانی یاسای گومركی پێشوو، نزیك بە سێزدە بەندی دیكەی پێ‌زیاد كراوە.

لەگرینگترین ئەو خاڵانەی كە زیاد كراون دەكرێ‌ئاماژە بە كاڵا هاوردەكانی كەڵەكە كراوی موسافیری و هەروەها ئەو كاڵایانەی كە ئیمكاناتی سنوور نشینی و مەلەوانی لە پارێزگا سنوورییەكان، بەبێ‌رەچاو كردنی یاسا باوەكان، دەركەوتنی كاڵای هاوردە بەناو یان هێمای بازرگانیی ئێرانی بەبێ‌وەرگتنی مۆڵەتی یاسایی لەلایەنە پێوەندیدارەكان بە مەبەستی ساختەكاری و هاوردە، هەناردە، كڕین و فرۆش و حەوڵە كردنی ئەرز بەبێ‌رەچاو كردنی ریساكانی دەوڵەت و بێ‌مۆڵەت لە بانكی ناوەندی، بكەین.

لە رۆژانی دواییدا تەنگەژە و ناكۆكیی نێوان دوو وەزارەتی دەوڵەتی ئێران لەمەڕ دانی بەپرسیارەتیی هاوردە و هەناردەی بەرهەمە كشتوكاڵییەكان و بەتایبەت میوە بۆتە هۆی مشتومڕی توند لە مەجلیس كە تێیدا بەهۆی هاوردەی میوە لە توركیە و ئەرمەنستانەوە نیگەرانی دەربراوە.