4 هەزار و سەد و بیست بژاردەی ئولەمپیاد وڵاتی ئێرانیان بەجێ هێشتووە

19:05 - 6 بەفرانبار 2711
كوردپا: شەپۆلی بەجێ‌ هێشتنی وڵات لەلایەن بژاردەكانەوە بەردەوامە بە چەشنێك لە سەدا 17 ئەو نوخبانە لە دەرەوەی وڵاتی ئێرانن.

هەواڵدەریی ئیسنا لە زاری جێگری زانست و تێكنیكی سەركۆمارییەوە بڵاوی كردەوە، هەتا ساڵی 1381 ئاماری بەجێ‌ هێشتنی وڵات لەلایەن بژاردەكانەوە لە سەدا40 بوو، بەڵام ئێستا گەیشتۆتە لە سەدا 17.

ئەو لێپرسراوە وتیشی، بژاردەكانی بواری زانستی پزیشكی زۆر بە كەم وڵات بەجێ‌ دەهێڵن، بە چەشنێك كە رێژەیان دەگاتە لە سەدا 8.

هەر لەو پێوەندییەدا لێپرسراوی دامەزراوەی میللی بژاردەكانی ئێران لە دەرەوەی وڵات ئاشكرای كرد، ئەو بژاردانەی كە وڵاتی ئێران بەجێ‌ دەهێڵن ئەگەر بێت و بگەڕێنەوە ئێران هەموو پێداوستییەكیان بۆ دابین دەكەین و پشتیوانییان لێ‌ دەكەین.

ئە داواكارییە لە حاڵێك دایە نوخبانەی كە مەبەستی خوێندن دەچنە وڵاتانی ئورووپایی، 12% یان دەگەرێنەوە ئێران.