35 هاووڵاتیی شاری سنە لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەكانەوە دەستبەسەر كران

20:13 - 2 رەشەمه 2711
كوردپا: ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سنە بە شێوەی بە كۆمەڵ، 35 هاووڵاتیی ئەو شارەی دەستبەسەر كرد.

بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، رێكەوتی 2‌ی رەشەممە 35 هاووڵاتیی شاری سنە بە شێوەی بە كۆمەڵ و لە ماڵیك لە ئاوایی \"حەسەن ئاوا\"ی سەر بە سنە لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەكانی حكوومەتی ئیسلامیی ئێرانەوە دەستبەسەر كران.

لە نێو دەستبەسەركراوەكاندا تەنیا شوناسی یەك كەس بە ناوی مهرداد ئەمیر وەزیری روون بۆتەوە و هەتا بڵاو بوونەوەی ئەو هەواڵە هیچ زانیارییەك لە شوناسی دەستبەسەركراوەكانی‌تر لەبەر دەست‌دا نیە.

بە پێی هەواڵی هەواڵنێری ئاژانسی كوردپا لە سنە، هەتا ئێستا هیچ هەواڵێك لە تاوانی ئەو 35 هاووڵاتییە بڵاو نەبۆتەوە.

چەند رۆژ لەمەوبەریش 20 كەس لە ئەندامانی گروپێكی شاخەوانی لە سنە، دەستبەسەر كراون.