کرماشان؛ سزای سێدارەی عەباس زارعی جێبەجێ کرا

21:15 - 21 جۆزەردان 2726

سەرلەبەیانیی سێشەممە ١٩ی جۆزەردانی ١٤٠٥، سزای سێدارەی بەندکراوێک بە ناوی "عەباس زارعی" خەڵکی کرماشان کە پێشتر بە تۆمەتی "کوشتنی بەئەنقەست" بە لەسێدارەدران سزا درابوو، لە بەندیخانەی ناوەندیی ئەم شارە جێبەجێ کرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم بەندکراوە پاش ڕوودانی حاڵەتێکی کوشتن لە ساڵی ١٣٩٧دا بەشێوەی نهێنی دەژیا و لە ساڵی ١٤٠٣دا دەسبەسەر کرا. ناوبراو دواتر بە تۆمەتی "کوشتنی بەئەنقەست" لەلایەن دەزگای دادوەریی حکوومەتی ئێرانەوە بە لەسێدارەدران مەحکووم کرا.

عەباس زارعی تەمەن ٤٠ ساڵان، خێزاندار بووە و منداڵی هەبووە. ناوبراو خەڵكی گوندی "سەرین" سەر بە بەشی فیرووزئابادی شاری کرماشان بووە.