نەغەدە؛ بەردەوامی دەسبەسەرکرانی سەرەڕوویانه و ناڕوونیی چارەنووسی مامەند خودادادی
19:04 - 11 بانەمەڕ 2726
١٠ی بانەمەڕی ۱۴۰۵؛ سەرەڕای تێپەرینی حەوتوویەک لە دەسبەسەکرانی هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی «مامەند خودادادی» خەڵکی نەغەدە هیچ زانیارییەک لەبارەی چارەنووس و شوێنی ڕاگرتنی ناوبراو لە بەردەستدا نییە.
سەرچاوەیەکی ئاگادار بە کوردپای ڕاگەیاند: سەرەتاکانی مانگی بانەمەڕی ١٤٠٥، مامەند خودادادی بەبێ بەڵگەی یاسایی لەلایان هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەرکراوە و هەوڵەکانی بنەماڵەی ئەم هاووڵاتییە بۆ ئاگاداربوون لە چارەنووسی ناوبراو بێئاکام بووە.
ئەم سەرچاوەیە وتی: ئەم هاووڵاتییە تاکوو ئێستا لە مافی دەسپێڕاگەیشتن بە پارێزەر و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵە بێبەری بووە.
هەتا کاتی بڵاوکردنەوەی ئەم هەواڵە، هۆکاری دەسبەسەرکرانی ئەم هاووڵاتییە ڕوون نەکراوە و هێزە ئەمنییەتییەکان هیچ ڕوونکردنەوەیەکیان لەم بارەیەوە نەداوە.