سەردەشت؛ دەسبەسەرکرانی سەرەڕوویانەی کامران ڕەسووڵنژاد و ڕاگواستنی بۆ شوێنێکی نادیار
18:45 - 11 بانەمەڕ 2726
١٠ی بانەمەڕی ۱۴۰۵؛ لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، هاووڵاتییەکی کورد خەڵکی گوندی «نستان» سەر بە شاری سەردەشت لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەرکرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.
سەرچاوەیەکی ئاگادار بە کوردپای ڕاگەیاند: شەوی شەممە ٨ی بانەمەڕی ١٤٠٥، کامران ڕەسووڵنژاد لاوی تەمەن ١٩ ساڵە بەبێ بەڵگەی یاسایی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کراوە و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە.
هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، سەبارەت بە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی ئەم لاوە زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە و هەروها ئەم هاووڵاتییە لە دەسپێڕاگەیشتن بە پارێزەر و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵە بێبەری بووە.