نەغەده؛ سەعدی ئیرانی دوای تێپەڕ کردنی ٥٠ ڕۆژ لە دەستبەرکردنی کاتی بە دانانی بارمتە ئازاد کرا
ڕۆژی هەینی ١٥ی ڕەشەمەی ١٤٠٤، سەعدی (محەممەدڕەزا) ئیرانی، هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی پیرانشار، پاش نزیکەی ٥٠ ڕۆژ دەسبەسەرکردنی کاتی بە دانانی بارمتە لە بەندیخانەی نەغەدە ئازاد کرا.
ڕۆژی پێنجشەممە ٧ی ڕەشەمەی ١٤٠٤، سەعدی ئیرانی پاش ٤٠ ڕۆژ لێپرسینەوە لە گرتنگەی ئیتلاعاتی ورمێوە بۆ بەندیخانەی نەغەدە ڕاگوێزرا.
سەعدی ئیرانی سەرلەبەیانیی ڕۆژی ٢٨ی بەفرانباری ١٤٠٤ بە هێرشی هێزە ئەمنییەتییەکان بۆ سەر ماڵەکەی، بە بێ بەڵگەی یاسایی و بە توندوتیژییەوە دەسبەسەر کرا و بۆ لێپرسینەوە، ڕەوانەی گرتنگەی ئیتلاعاتی ورمێ کرا.
پێویستە بوترێ کە ئەم هاووڵاتییە لە ماوەی دەسبەسەرکرانیدا لە مافی دەستڕاگەیشتن بە پارێزەر و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەری کراوە.
پێویستە ئاماژە بەوەش بکرێ کە تاکوو ئێستا هۆکاری دەستبەسەر کردنی ئەم هاووڵاتییە و ئەو تۆمەتانەی خراوەتە پاڵی دیار نییە و زانیاری ورد لە سەر ئەو بابەتە بەر دەست نەکەوتووە.