کرماشان؛ سەجاد فەیزی، لاوی ٣٦ ساڵانی کورد، لە کاتی یارمەتیدانی یەکێک لە برینداران بە تەقەی فیشەکی جەنگی لە دڵی کوژراوە، ئەو وەرزشوان بووە و بڕوانامەی کارناسیی باڵای هەبووە
21:21 - 15 رێبەندان 2725
١٣ی ڕێبەندانی ١٤٠٤؛ "سەجاد فەیزی" لاوی ٣٦ ساڵانی خەڵکی کرماشان، شوناسی یەکێکی دیکە لە گیانلەدەستداوانی ناڕەزایەتییەکانی ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤ لە ناوچەی "٢٢ی ڕێبەندان"ی کرماشانە کە لە کاتی یارمەتیدانی خۆپیشاندەرێکی برینداردا بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە دڵی گیانی لەدەست داوە.
سەرچاوەیەکی ئاگادار وێڕای پشتڕاستکردنەوەی ئەم هەواڵە بە کوردپای وت؛ "سەجاد فەیزی" وەرزشوان بووە و بڕوانامەی کارناسیی باڵای هەبووە. تەرمی ناوبراو لە ڕێکەوتی ١٩ی بەفرانباری ١٤٠٤دا لە گۆڕستانی زێدەکەی خۆی لە کرماشان بە خاک سپێردراوە.