١٣ی ڕێبەندانی ١٤٠٤؛ "ئیدریس دەرویشوەند" لاوی ٣٤ ساڵانی لەکی خەڵکی شاری "ئەلوەند" لە پارێزگای قەزوێن، شوناسی یەکێکی دیکە لە گیانلەدەستداوانی ناڕەزایەتییەکانی ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤ لە تارانە کە بە تەقەی ڕاستەوخۆی سێ فیشەکی هێزە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە باسک، قامک و کەلەکەی لە ڕێکەوتی ٢٠ی بەفرانباری ١٤٠٤دا گیانی لەدەست داوە.

سەرچاوەیەکی ئاگادار وێڕای پشتڕاستکردنەوەی ئەم هەواڵە بە کوردپای وت؛ تەرمی ئەم گیانلەدەستداوە پاش ئەوەی کە بەڵییننامە لە بنەماڵەکەی وەردەگیرێ کە لە ڕێوڕەسمەکەیدا هیچ دروشمێک نەوترێتەوە، لە ڕێکەوتی ٢١ی بەفرانباری ١٤٠٤دا بە خاک سپێردراوە.