تاران؛ عەلیڕەزا بیدەکی، لاوی ٢٠ ساڵانی کوردی کرمانجی خەڵکی بۆجنوورد، شوناسی یەکێکی دیکە لە گیانلەدەستداوانی ١٨ی بەفرانبار بە فیشەکی جەنگییە

03:10 - 14 رێبەندان 2725

١٣ی ڕێبەندانی ۱۴۰۴؛ "عەلیڕەزا بیدەکی" لاوی ٢٠ ساڵانی کوردی کرمانجی خەڵکی بۆجنوورد و دانیشتووی تاران، شوناسی یەکێکی دیکە لە گیانلەدەستداوانی ناڕەزایەتییەکانی ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤ لە تارانە کە بە تەقەی فیشەکی جەنگیی هێزە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامی لە کەلەکەی گیانی لەدەست دا.

سەرچاوەیەکی ئاگادار وێڕای پشتڕاستکردنەوەی ئەم هەواڵە بە کوردپای وت؛ بنەماڵەی  "عەلیڕەزا بیدەکی" تەرمەکەیان لە نێوان ئەو تەرمانەدا دۆزییەوە کە بۆ کەهریزەکی تاران ڕاگوێزرابوون. تەرمی ئەم گیانلەدەستداوە ڕۆژی ٢٠ی بەفرانباری ١٤٠٤ لە گوندی "بیدەک" سە بە شاری بۆجنوورد لە پارێزگای خوراسان بە خاک سپێردرا.