ئیلام؛ دەسبەسەرکرانی سەرەڕۆیانەی مێرمنداڵان و لاوانی کورد لە ئاودانان و دەرەشار
٢٧ی ڕێبەندانی ١٤٠٤؛ لە درێژەی شەپۆلی دەسبەسەرکرانی سەرەڕۆیانە و ڕەشبگیریی هاووڵاتییانی کورد لە ئیلام، مێرمنداڵێکی تەمەن ١٧ ساڵان بە ناوی "سامان شێخی" لە مەڵکشایی و دوو لاو بە ناوەکانی "حەسەن مورادیان" و "ئەبولفەزل ڕەشیدی" لە ئاودانان و دەرەشار دەسبەسەر کران و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزران.
سەرچاوەیەکی ئاگاداری کوردپا لەمبارەوە وتی: دەسبەسەرکرانی ئەم سێ کەسە بە بێ بەڵگەی یاسایی و بە هێرشکردنە سەر ماڵەکانیان بووە و هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، سەبارەت بە هۆکاری دەسبەسەرکرانی ئەم هاووڵاتییانە هیچ زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە و هێزە ئەمنییەتییەکان لەمبارەوە ڕوونکردنەوەیەکیان نەداوە.
شوناس و ڕێکەوتی دەسبەسەرکرانی ئەم هاووڵاتییانە بەم شێوەیە:
"سامان شێخی" مێرمنداڵی ١٧ ساڵان و خەڵکی مەڵکشایی، ڕۆژی دووشەممە ٢٧ی ڕێبەندانی ١٤٠٤ دەسبەسەر کرا.
"حەسەن مورادیان" لاوی خەڵکی ئاودانان، ڕۆژی یەکشەممە ٢٦ی ڕێبەندان ١٤٠٤، هێزە ئەمنیەتییەکان بە بیانووی لێپرسینەوەیەکی چەند خولەکی هێرشیان کردە سەر ماڵەکەی و دەسبەسەریان کرد.
"ئەبولفەزل ڕەشیدی لاوی ٢٠ ساڵانی خەڵکی درەشار، شەوی یەکشەممە ٢٦ی ڕێبەندانی ١٤٠٤ دەسبەسەر کرا.