کرماشان؛ فەرهاد بالشزەر، هاووڵاتیی کوردی یارسان، شوناسی یەکێکی دیکە لە گیانلەدەستداوانی ١٨ی بەفرانبار
10:50 - 29 رێبەندان 2725
٢٧ی ڕێبەندانی ١٤٠٤؛ "فەرهاد بالشزەر"، هاووڵاتیی کوردی یارسان خەڵکی کرماشان، شوناسی یەکێکی دیکە لە گیانلەدەستداوانی ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤ـە کە لە شارەکی "پەردیس"ی کرماشان بە تەقەی فیشەکی جەنگیی هێزە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە سەری گیانی لەدەست داوە.
"فەرهاد بالشزەر"، خەڵکگی کوندێگی کرماشانە و تەرمی ناوبراو لە گۆڕستانی گوندەکەی خۆیدا بە خاک سپێردراوە.
ناوبراو دوو منداڵی هەیە، کوڕێک و کچێک.