شاباد؛ دەسبەسەرکرانی سەرەڕۆیانە و توندوتیژی عرفان خەسرەوئابادی و ڕاگواستنی بۆ شوێنێکی نادیار

20:27 - 28 رێبەندان 2725

٢٧ی ڕێبەندانی ١٤٠٤؛ لە درێژەی شەپۆلی دەسبەسەرکرانی سەرەڕۆیانە و ڕەشبگیریی هاووڵاتییانی کورد، "عرفان خەسرەوئابادی" لاوی کوردی خەڵکی شاباد سەر بە پارێزگای کرماشان، ١٤٠٤، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگاداری کوردپا، "عرفان خەسرەوئابادی" ڕۆژی یەکشەممە ٢٦ی ڕێبەندانی ١٤٠٤ لە ڕێگەی شاباد بۆ کرماشان، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە و بە بێ بەڵگەی یاسایی و بە توندوتیژییەوە دەسبەسەر کراوە و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە.

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، سەبارەت بە هۆکاری دەسبەسەرکرانی ئەم هاووڵاتییە هیچ زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە و هێزە ئەمنییەتییەکان لەمبارەوە ڕوونکردنەوەیەکیان نەداوە.