تاران؛ مەیسەم نەزەری، لاوی ٢٠ ساڵانی کوردی یارسان، شوناسی یەکێکی دیکە لە گیانلەدەستداوانی ١٩ی بەفرانبار
20:16 - 28 رێبەندان 2725
٢٧ی ڕێبەندانی ١٤٠٤؛ "مەیسەم نەزەری"، لاوی ٢٠ ساڵانی خەڵکی کرماشان، شوناسی یەکێکی دیکە لە گیانلەدەستداوانی ١٩ی بەفرانباری ١٤٠٤لە کرماشانە کە بە تەقەی ڕاستەوخۆی فیشەکی جەنگیی هێزە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران گیانی لەدەست داوە.
تەرمی ناوبراو لە بەرانبەر ٧٠٠ میلیۆن تمەن پارەدا ڕادەستی بنەماڵەکەی کراوەتەوە و ڕۆژی ٢٧ی بەفرانباری ١٤٠٤، لە گۆڕستانی گوندی "عەلی باقر"ی ناوچەی جەلالوەند بە خاک سپێردراوە.