کرماشان؛ ئارمان مووسەوی، لاوی ٢٩ ساڵانی کورد، شوناسی یەکێکی دیکە لە گیانلەدەستداوانی ١٨ی بەفرانبار
19:51 - 24 رێبەندان 2725
٢٣ی ڕێبەندانی ١٤٠٤؛ "ئارمان مووسەوی"، لاوی ٣٠ ساڵانی خەڵکی کرماشان، شوناسی یەکێکی دیکە لە گیانلەدەستداوانی ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤ لە "گەڕەکی مەسکەن"ی کرماشانە کە بە تەقەی ڕاستەوخۆی فیشەکی جەنگیی هێزە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە دڵی گیانی لەدەست داوە.
وێنەی تەرمەکەی پاش کوژرانی، لەلایەن لاپەڕەی ئینستاگرامیی "پەڕاو نیووز"ـەوە بڵاو کراوەتەوە.
ناوبراو لە دووکانی "تاناکۆرای کەوش"دا کاری دەکرد.