کەرەج؛ میلاد گەچلوو، هاووڵاتیی ٣٩ ساڵانی کوردی خەڵکی بیجاڕ، شوناسی یەکێکی دیکە لە گیانلەدەستداوانی ١٨ی بەفرانبار
19:23 - 24 رێبەندان 2725
٢٣ی ڕێبەندانی ١٤٠٤؛ "میلاد گەچلوو"، هاووڵاتیی ٣٩ ساڵانی کوردی خەڵکی بیجاڕ و دانیشتووی "مێشکین دەشت"ی کەرەج، شوناسی یەکێکی دیکە لە گیانلەدەستداوانی ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤ لە کەرەجە کە بە تەقەی ڕاستەوخۆی فیشەکی جەنگیی هێزە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ملی گیانی لەدەست داوە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگاداری کوردپا؛ ناوبراو لە سەر پایگای بەسیجی "مێشکین شەهر"ی کەرەجەوە و بە چەکی ساچمەیی کرابووە ئامانج.